زستان ڕۆشت وا بەهارە وەرزی گوڵ و گوڵزارە
کانی و ڕووبار تەقیووە دنیا سەوزی پۆشیووە
هەموومان زۆر دڵخۆشین جلی کوردی دەپۆشین
وەرن بڕۆین بۆ سەیران بۆ سروشتی کوردستان
لە دوای گەڕان و یاری ڕۆژی خۆش و یادگاری
ئەوەی کە زۆر گرنگە پاک و خاوێنی ژینگە
نایشێوێنین ئەم ناوە جێناهێڵین پاشماوە
