ئامادەکارییە زانستییەکان بۆ تاقیکردنەوەی (هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومیەکاندا) .
زمان ئامرازی بیرکردنەوە، پەیوەندیکردن و گواستنەوەی زانیارییە، هەروەها یەکێکە لە گرنگترین بنەماکانی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتی قوتابی. بۆیە پەرەپێدانی توانای زمانی قوتابیان تەنها بە وانەوتن تەواو نابێت، بەڵکو پێویستی بە ڕاهێنان و ئامادەکارییەکی زانستی هەیە.
ساڵانە وەزارەتی پەروەردە هەڵسەنگاندنێکی زمانی بۆ ئەو قوتابخانانە دەکات کە زمانی سەرەکی قوتابخانەکە زمانێکی بیانییە ، وەکو پاڵپشتییەک بۆ زمانی دایک و بە گرنگ تەماشاکردنی لەلایەن فێرخوازانەوە ، تاکو قوتابیان زمانی دایکیان فەرامۆش نەکەن و بەگرنگیەوە لێی بڕوانن . خۆشبەختانە قوتابخانەکانی وایز ساڵانە بەژداری ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن و ئەنجامی زۆر باشیشیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشێوازێکی گشتی و لەسەر ئاستی سلێمانی بەتایبەتی ، ئەو ئەنجامەی بەدەست هاتووە بەرهەمی کۆمەڵێک پلان و بەرنامەیە کە کۆمەڵە کەسانێک پێکەوە کار لەسەر قوتابیان دەکەن تاکو ئەو ئەنجامە بەدەست دەخەن .
لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، قوتابیان لەسەر شێوازی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی ڕاهێنان و ئامادەکاری وەردەگرن، تاکو لە ڕووی تێگەیشتن لە پرسیارەکان، وەڵامدانەوە، بەڕێوەبردنی کات و بەکارهێنانی توانا زمانییەکانیان ئامادەتر بن و بتوانن باشترین ئەنجام لە تاقیکردنەوەکەدا بەدەست بهێنن.




