گرنگی پاداشت و سزا لە پەروەردەکردنی منداڵدا.

گرنگی پاداشت و سزا لە پەروەردەکردنی منداڵدا.

ساڤیا بەختیار خدر

دایک و باوک و پەروەدەکاران بەردەوام هەوڵدەدەن ڕەفتار و بیرکردنەوەی منداڵەکان باشتر بکەن، ئەم کارەش بە پێدانی ڕێنمایی یاخود ڕێگریکردن لە کارە هەڵەکانیان دەکرێت. بۆفلتەرکردن و ڕاست کردنەوەی هەڵەکان زۆرجار پەنا بۆ پاداشت و سزا دەبرێت لە پەروەردەدا.

چ کاتێک پاداشت و سزا زیانی دەبێت لە پەروەردەدا؟

  • کاتێک پاداشتی منداڵ بکەین بەبێ ئەوەی هۆشیاری ئەوەی بدەینێ کە هۆکاری ئەم پاداشتە چیە.
  • سزایەک جێ بەجێ بکەین لە کاتی خۆی نەبێت یاخود لەسەر ڕەفتارێکی کۆن بێت کە کاتی بەسەردا تێپەڕیوە.
  • پاداشتی منداڵ بکەین کە لە جۆری کارەکەی نەبێت، بۆ نمونە بە منداڵ بڵێین ( نمرەی بەرز بەدەست بهێنیت یاریەکی ئەلیکترۆنیت بۆ دەکڕم) بەم کارە منداڵ فێردەکەین کە بۆ یاریەکە بخوێنێت نەوەک فێری خوێندن و ڕەفتاری باش ببێت. چۆن پاداشت و سزا بە شێوەیەکی پەروەردەیی بەکاربهێنین؟
  • پێش ڕوداو یان ڕەفتارەکە بە منداڵەکە بڵێین لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە سزا وەردەگرێت وە بۆی ڕوون بکەیەنەوە کە بۆچی خراپە و سزا دەدرێت.
  • لەکاتی هاندان بۆ ڕەفتاری باش و پاداشت کردنی، پێویستە هۆکاری پاداشتەکەی بۆ دیاری بکەین.
  • کاتی جێبەجێکردنی پاداشت و سزا لە کاتی خۆیدا بێت و بە هیچ هۆکارێک دوانەخرێت، چونکە کاریگەریەکەی پێچەوانە دەبێتەوە.

ئامادەکردنی : بەڵێن سعدون عبدالله لە قوتابخانەی وایزی دەروازە