چۆن منداڵەکان فێری مانای وشەکان دەبن لە ڕێکەی کرداریەوە نەک تەنها گوێگرتن و بیرکردنەوە.

چۆن منداڵەکان فێری مانای وشەکان دەبن لە ڕێکەی کرداریەوە نەک تەنها گوێگرتن و بیرکردنەوە.

ساڤیا بەختیار خدر

فێرکردنی کرداری یەکێکە لە بنچینە گرنگەکانی پەروەردەی منداڵان، بە تایبەتی لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان بە تایبەت بۆ قۆناغی باخچە و بازنەی یەکەم و دووەم. منداڵان زۆرتر و باشتر فێر دەبن کاتێک بە شێوەی ڕاستەقینە و چالاک بەشدار دەبن لە پرۆسەی فێربوون، نەک تەنها گوێگرتن لە وتار و فێرکردنی وشەکان بە شێوەی تەقلیدی.

بۆ نمونە لەم چالاکیەدا ئامانجی سەرەکی فێرکردنی پیتی M و وشەی Milk ە، بە بەکارهێنانی ژینگەیەکی هاوشێوەی کێڵگە. لەم چالاکییەدا، منداڵەکان بە شێوەی کرداری دەبینن کە شیر لە مانگا دەهێنرێت و خۆیان بەشداری دەکەن لە دەرهێنانی شیرەکە. ئەمەش وای لێدەکات وشە و ماناکە بە ئەزموونێکی ڕاستەقینە پەیوەست بکرێت. ئەم شێوازە فێرکردنە هەستە جیاوازەکان وەک بینین، دەست‌ لێدان و جوڵە بەکاردێنێت، کە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی تێگەیشتن و هێزی بیرکردنەوەی منداڵان. لەبری ئەوەی منداڵ وشەکان تەنها لە بەربکات، بەڵکو فێری ماناکە دەبن لە ڕێگەی کرداری ڕاستەقینە. هەروەها، فێرکردنی کرداری هۆکاری زیادکردنی حەز، متمانە و بەشداریکردنی منداڵانە. کاتێک منداڵ خۆی کاری فێربوون دەکات، هەست بە سەرکەوتن دەکات و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان منداڵ و زمانی ئینگلیزی.

ئامادەکردنی: مەستان محمد حسن