
وانەی زانست
لە باخچەكەماندا، منداڵەکان بەشداری چالاكیەكی زانستی و فێربوونێكی چالاك بوون كە بریتی بوو لە ناشتنی تۆ. ئەم چالاكییە ڕێگەیەكی كاریگەر بوو بۆ ئەوەی منداڵەکان بە كردار فێری ژیان و گەشەكردنی ڕووەك ببن، نەک تەنها بە گوێگرتن و بە باسكردن.
لە چالاکییەکەدا خۆڵ و تۆ و کەرستەی ڕووەک ناشتنمان بەکارهێنا ، هەرمنداڵێک ئینجانەیەکی بچوکی تایبەتی پێبوو کە وێنەی خۆیانی لەسەر بوو. منداڵەکان لەکاتی ناشتنی تۆ و بەکارهێنانی خۆڵەکە زۆر بە وردی سەرنجیان دەدا و بەنەرمی ڕەفتاریان دەکرد هەوڵیان دەدا بە پەنجە بچوکەکانیان باشترینی خۆیان پێشکەش بکەن.
ئەم چالاكییە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی منداڵەکان تێگەیشتنی زیاتریان هەبێت لەسەر گرنگی خاك، ئاو و خۆر بۆ گەشەكردنی ڕووەك. هەروەها دروستکردنی هەستی بەرپرسیارێتی، چونكە هەر منداڵێك چاوەڕوانی گەشەكردنی ڕوەکەکەی خۆیەتی لەناو ئینجانە بچوکەکەیدا.
بۆچی گرنگە: ئەم چالاكییە یارمەتیدەرە بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێوان منداڵ و ژینگە، هەروەها پەرەدان بە حەزی پاراستنی سروشت و خاك . منداڵەکان فێر دەبن كە هەر شتێك لە سروشتدا پێویستی بە چاودێری و گرنگی پێدان هەیە بۆ گەشەكردن .
لە باخچەكەماندا، ئێمە باوەڕمان وایە كە فێربوون لە ڕێگەی ئەزموون و چالاكی، بنەمایەكی گرنگە بۆ دروستكردنی نەوەیەكی هۆشیار و ژینگە دۆست
ئامادەکردنی: سۆزیار عبداللە جبار