
بۆچی گرنگە منداڵەکانمان فێری هاوسەنگی بکەین؟
فێرکردنی هاوسەنگی بەکێکە لە بەها پەروەردەییە بنەڕەتیەکان کە قوتابخانەکانی وایز کاری لەسەر دەکات ئەم بەهایە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەروەردەی کەسایەتییەکی پێگەیشتوو و تەندروست . ئامانجی سەرەکی ئەم بەهایە فێرکردنی قوتابیانە بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگی نێوان لایەنە جیاجیاکانی ژیان، بە جۆرێک کە بتوانن بە شێوەیەکی دروست و گونجاو ژیانیان بەڕێوە ببەن و بڕیارە دروستەکان بدەن لە هەموو کات و شوێنێکدا.
هاوسەنگی لە ژیاندا چەندین لایەنی گرنگ لەخۆدەگرێت کە منداڵەکانمان پێویستە فێری بن. لەوانە هاوسەنگی نێوان دڵ و مێشک واتە بەکارهێنانی هەستەکان و بیرکردنەوەی لۆژیکی پێکەوە ، هاوسەنگی نێوان خێزان و هاوڕێ بۆ پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەردووکیان بەبێ ئەوەی لایەنێکیان پشتگوێ بخرێت، هاوسەنگی نێوان گۆشەگیری و کۆمەڵایەتی بوون واتە فێربوونی ئەوەی کەی پێویستە بە تەنها بین و کەی پێویستە لەگەڵ خەڵکی بین، هاوسەنگی نێوان خوێندن و یاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن بەبێ بێبەشبوون لە کاتی یاری و چالاکی، هاوسەنگی نێوان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ژیانی ڕاستەقینە بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بەبێ ئەوەی تەواوی ژیانمان بگرێتەوە، هەروەها هاوسەنگی نێوان خواستەکانی خۆمان و خواستەکانی ئەوانی تر بۆ فێربوونی ڕێزگرتن و هاوکاری لە کۆمەڵگا. وایز ئەم بەها پەروەردەییە بە شێوەی جۆراوجۆر بە قوتابیان دەڵێتەوە لە ڕێگەی وانەی پەروەردەیی و گفتوگۆی کراوە لەناو پۆلدا، چیرۆک و نموونەی کەسانی ناودار کە هاوسەنگی تێدا دەبینرێت.ئەم بەهایە گرنگ لەڕووی دروستکردنی کەسایەتییەکی هەستیار و تێگەیشتوو، باشترکردنی توانای بڕیاردانی دروست لە دۆخە جۆراوجۆرەکاندا، کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ لە ژیاندا. وایز نەوەیەکی هۆشیار و هاوسەنگ دەبەخشێت بە کۆمەڵگە