خۆپاراستن لە بەکارهێنانی بابەتە دوکەڵیەکان و هۆشبەرەکان

خۆپاراستن لە بەکارهێنانی بابەتە دوکەڵیەکان و هۆشبەرەکان

ساڤیا بەختیار خدر

یەکێکە لە هەڵمەتە گرنگەکانی هۆشیاری و پەروەردەیی کە وایز جێبەجێی دەکات بۆ ئاگادارکردنەوەی خوێندکاران و خێزانەکانیان لە مەترسیەکانی ئەم بابەتانە. ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەلای خوێندکاران دەربارەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی بابەتە هۆشبەرەکان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی، پێدانی زانیاری ورد و دروست بۆ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانیان و پتەوکردنی کەسایەتی و بریارە دروستەکان لەلای خوێندکاران.

ئەم هەڵمەتە پێکهاتووە لە وسیمینار و دیبەیت ، وێنە و پۆستەری هۆشیارکەرەوە، چالاکی پەردەیی هاوبەشکردنی چیرۆکی ڕاستەقینە ، هەروەها پشتیوانی و ڕێنمایی دەکرێت بۆ ئەو قوتابیانەی کە پێویستیان بە یارمەتی و گفتوگۆیە لەسەر ئەم بابەتە، لەگەڵ هاندانی خێزانەکان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵەکانیان بە شێوەیەکی کراوە و دڵسۆزانە. وایز نەوەیەک بۆ داهاتووی نەتەوەیەک پەروەردە دەکات