
چاڵێنجی خوێندنەوەی کتێب لە وایز
ساڤیا بەختیار خدر
## چالێنجێکی خوێندنەوەی کتێبە کە وایز لە ماوەی پشووی وەرزی یەکەم ئەنجامی دەدرێت بۆ ئەوەی قوتابیان هانبدەین سوود لە کاتی پشووەکەیان وەربگرن و خوێندنەوە ببێتە نەریتێکی خۆشەویست لەلایان. ئامانجی سەرەکی ئەم چالێنجە پەرەپێدانی خولیای خوێندنەوە لەلای قوتابیان و سوودوەرگرتنە لە کاتی پشوو بەشێوەیەکی بەسوود و کاریگەر، هەروەها بەرفراوانکردنی زانیاری و کولتووری گشتی و دروستکردنی نەریتی خوێندنەوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.هاوکات سوودی بەرفراوانکردنی بیرکردنەوە و تێگەیشتن، باشترکردنی تواناکانی زمان، دۆزینەوەی بابەت و بواری نوێی خوێندنەوە هەیە .
بەشداریکردن لەم چالێنجە وا دەکات پشووی قوتابیان هەم خۆش و هەم بەسوود بێت ، چالێنجێکی نایابە بۆ ئەوەی قوتابیان کاتی پشووەکەیان بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەڕێوە ببەن.