
وایز و جیهانی چیرۆک
چیرۆک لە باخچەکانی وایزدا تەنها وانەیەک نییە کە منداڵەکان تێیدا بە بێدەنگی دابنیشن و گوێ بگرن. چیرۆک لێرە ژیانێکە و ئامرازێکە بۆ دەربڕین و دۆزینەوە.
لە وایزدا دەزانین کە چیرۆک زیاترە لە تەنها وشە و ڕستەیەک، وە دەروازەیەکە بۆ ناو جیهانێکی بێسنوور لە خەیاڵ، فێربوون و سەرسامی. بۆیە چیرۆک لە هەموو ساتێک و هەموو گۆشەیەکدا بەشێکی ژیانی منداڵەکانمانە.
لە وایزدا شێوازی تایبەت و داهێنەرانەمان بۆ گێڕانەوەی چیرۆک هەیە. هەندێک لەو شێوازانە:
•بە درێژای تەپەتۆرێکی ستوونی بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک وێنەکانی چیرۆکەکە دادەنرێن و منداڵەکان لەکاتی گوێگرتندا بە چاوی خۆیان شوێن ڕووداوەکان دەکەون.
•کەسایەتییەکانی چیرۆکەکە بە کارتۆن دروست دەکرێن و دەیکەینە کتێبێکی بەرجەستە کە منداڵەکان دەتوانن دەستیان لێبدەن و هەستی پێبکەن.
•یەکێکی تر لە شێوازەکانمان ئەوەیە کە کەسایەتییەکان بە چلکەوە دەکرێن و لە کاتی گێڕانەوەی چیرۆکەکەدا منداڵەکان سەیری جوڵەی کاراکتەرەکان دەکەن و چیرۆک بە شێوەیەکی زیندوو و سەرنجڕاکێش دێتە پێش چاویان.
لە ڕێگەی ئەم جیهانە چیرۆکییەوە، منداڵەکانمان فێری زمان و قسەکردن دەبن، فێردەبن چۆن هەستەکانیان بناسن و دەرببڕن، فێردەبن چۆن بیر بکەنەوە و خەیاڵ بکەن. لێرەوە منداڵەکەت فێردەبێت کە چیرۆک تەنها وانە نییە، بەڵکو ڕێگای تێگەیشتنە لە جیهان، ڕێگای خۆناسینە و ڕێگای پەیوەندییە لەگەڵ کەسانی تر.
وایز لە چیرۆکدا دەژی.