
وایز داپیرە و باپیرە لەبیر ناکات
ساڤیا بەختیار خدر
داپیرە و باپیرە گەنجینەی خێزانن، کۆمەڵێک بیرەوەری، حیکایەت و خۆشەویستی بێ سنوورن. ئەوان کەسانێکن کە ژیانیان پڕە لە شارەزایی، ئەزموون و دڵسۆزی بێ وچان بۆ نەوەکانیان.
لە وایزدا دەزانین کە پەیوەندی نێوان منداڵ و داپیرە و باپیرە یەکێکە لە پەیوەندییە تایبەتەکانی ژیان. ئەم پەیوەندییە نەک هەر سوودمەندە بۆ منداڵ، بەڵکو دڵخۆشی و واتا دەبەخشێتە ژیانی داپیرە و باپیرەکانیش. بۆیە وایز گرنگی بەم بەهایە دەدات و هەوڵدەدات منداڵەکان فێری ڕێزگرتن و خۆشەویستی بێ مەرج بکات بەرامبەر بە داپیرە و باپیرەکانیان. لە ڕێگەی چالاکی و بەرنامە تایبەتەکانمانەوە، منداڵەکانمان فێردەبن کە داپیرە و باپیرە هەروەک دایک و باوکن سەرچاوەی خۆشەویستی، پشتیوانی و ئاسایشن. فێردەبن کە کاتەکان لەگەڵیاندا نرخێکی گەورەی هەیە و ئەو بیرەوەرییانە بۆ هەمیشە لە دڵیاندا دەمێننەوە. لێرەوە منداڵەکەت فێری ڕێزگرتن لە گەورەسالان دەبێت، هەست بە بەهای پەیوەندییەکانی خێزان دەکات و دەزانێت کە خۆشەویستی هیچ تەمەنێکی نییە.
وایز نەوە بە نەوە دەبەستێتەوە.