
وایز و پێشوازی بەیانیان
--- پێشوازی گەرم و دڵسۆزانە یەکەم هەنگاوە بۆ دروستکردنی هەستی ئاسوودەیی و متمانە لە دڵی منداڵدا. کاتێک منداڵ لە بەیانیاندا دێتە باخچە، ئەو کاتە نیگەرانترین کاتی ڕۆژەکەیەتی کاتی جیابوونەوە لە دایک و باوک و هاتنە ناو ژینگەیەکی نوێ. لە وایزدا دەزانین کە چۆن دەستپێکردنی ڕۆژێک کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو ڕۆژەکە هەیە. بۆیە لە کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٨:٣٠ی بەیانی، مامۆستاکانمان لە بەردەرگای باخچە دەوەستن بە زەردەخەنەیەکی گەرم و دەستێکی کراوەوە بۆ پێشوازیکردن لە هەر منداڵێک.
ئەم کاتە تایبەتە، دەرفەتێکە بۆ:
•دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان منداڵ و مامۆستا هەستپێکردنی ڕۆژێک بە ئارامی و دڵنیایی. • پشتیوانیکردنی منداڵ لە دەمی جیابوونەوە لە خێزان. •گوێگرتن لە دایک و باوک و هاوبەشکردنی زانیاری دەربارەی منداڵ.
کاتێک منداڵ دەستی دایک و باوکی بەجێدەهێڵێت و دەستێکی گەرم و ئاشنا دەگرێت، ئەو منداڵە دەزانێت لێرە شوێنێکی سەلامەتە، شوێنێکە کە تێیدا بەرچاو دەکەوێت، گوێی لێدەگیرێت و خۆشی دەوێت. لێرەوە منداڵ هەست بە خۆشەویستی و پەیوەندی دەکات، ئامادە دەبێت بۆ فێربوون، یاری و دۆزینەوەی جیهان.
وایز دەستپێدەکات بە زەردەخەنەیەک.