
وایز و ژینگە
ساڤیا بەختیار خدر
ژینگە ژیانی هەمووانە هەرکات ژینگە پیسبێت ژیانی هەمووان دەکەوێتە مەترسییەوە.
لەئێستادا دەبینین توێژینەوەکان چەندین مەترسی پیسبوونی ئاوو خاک دەخەنە ڕوو کە بۆتە هۆی چەندین نەخۆشی بۆ مرۆڤ،لەهەرشوێنێک خەمێک هەبێت کار لەسەر مرۆڤ بکات وایز بەپێی توانا هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم خەمە دەدات،هەر بابەتێکیش بەدەست مرۆڤ چارەبکرێت دەکرێت لە منداڵێکەوە کاری لەسەر بکەین تا بەساڵاچویەک. بۆ ئەم خەمە وایز پاراستنی ژینگەی کردۆتە بەهایەک و پرۆژەی نەمانی پەرداخی پلاستیک و جیاکردنەوەی پاشماوەکانی خۆراک و کاغەز و وەرگرتنەوەی کتێب و دەفتەری ساڵانی پێشتر بۆ ریسایکین لەگەڵ ئەمانەشدا پرۆژەی چاندنی سەدان نەمام بۆ پارکەکانی شار لەئەستۆ دەگرێت . لێرەوە منداڵەکەت هەنگاو دەنێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و پاراستنی خۆی و مرۆڤایەتی لە ژیان و خراپە .
وایز دۆستی ژینگەیە.