
هانی منداڵەکەت بدە بە سیفەتە باشەکانی...
ئێمەی دایک و باوک لەپەرۆشیمان بۆ منداڵەکەمان تەنها بیرمان لای نەمانی سیفەتە خراپەکانی منداڵەکەمانە .
ئەم حەمە وایکردووە تەنها مێشکمان لای ئەو خاڵە بێت کە بە دڵمان نیە و کەمتر چاومان بچێتە سەر سیفاتە باشەکانی منداڵەکانمان کە ڕەنگە چەندین سیفەتی جوان و باشی هەبێت بەڵام دەرفەت نەبوبێت بۆ دەرخستنی یان ئێمە دەرفەتمان نەدابێت ئەو توانایەی دەربکەوێ . لەکاتێکدا ڕێگەی دروستی پەروەردە تەنها باشترکردنی ناباشیەکان نیە بەڵکو دەرخستنی باشیەکانیشە.
لەوایز دڵنیات دەکەینەوە هەوڵی ئێمە بۆ دەرخستنی تواناو لێهاتووی و سیفەتی باشی منداڵەکانە ئەویش لە ڕێگای چەندین چالاکی پەروەردەیی و زانستی و کلتوری و هونەری و وەرزشییەوە ڕۆل بە منداڵەکەت دەدرێت تاکو سیفەتە باشەکانی خۆی بناسێت و کاریان بۆ بکات لەم ڕێگایەشەوە وادەکەین منداڵەکەت باشتر خۆی بناسێت وکار لەسەر پێگەیاندنی خۆی بکات .
وایز لەخەمی داهاتووی قوتابییەکانیەتی و دڵخۆشە بەسەرجەم توانا جیاوازەکانی قوتابیەکانی و هەوڵ بۆ بەرەوپێشچوونی توانای قوتابیانی خۆی دەدات بەجۆرێک قوتابی خۆی دڵخۆش و کۆمەڵگاش لێی سوودمەند بێت .