
بەها لە وایز بۆ هەمووانە
ساڤیا بەختیار خدر
[ کاتێک وشەی بەها دەبیستین راستەوخۆ بیرمان دەچێت بۆ لای بابەتە جوانەکانی وەک راستگۆیی،دەستپاکی،بەخشین،لێبوردن…هتد.
بێگومان هەمووان دڵخۆش دەبین بە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانێک کە بزانین بەها باڵاکان لەکرداریدا رەنگی داوەتەوە چونکە زۆرینەی کێشەکان لەنەبوونی بەهاوە سەرچاوە دەگرن ، بۆیە ئێمە لەوایز زۆر بە وردی و بە چەندین ڕێگای جیاواز چەند بەهایەکی تایبەت بە قوتابیان دەڵێن تاکو بە هەریەکە لەم ڕێگایانەی وەک چیرۆک و گۆرانی و فیلم و گفتوگۆو نواندن… بەپێی قۆناغەکەیان تەواو بابەتەکەیان لا بچەسپێت و ببێتە بەشێک لە ژیانیان. کاریگەرترین ڕێگاش بۆ گەیاندنی ئەم بەهایانە بە قوتابیان لە وایزدا ئەوەیە کە ستافی وایز خۆی لە کارگێڕی و مامۆستا و کارمەند هەڵگری ئەو بەها باڵایەن و ئەوان جوانترین نمونەی کردارین بۆ قوتابیەکانیان ، بۆیە بەها لەوایزدا بۆ هەمووانە.](url)