Wise EXPO

Wise EXPO

ساڤیا بەختیار خدر

Wise Expo چییە؟ پێشانگایەکی زانستی سەرنجڕاکێشە کە لێهاتوویی و توانای زانستی قوتابیان و خوێندکارانی وایز نیشان دەدات بە پڕۆژەی داهێنەرانە و دۆزینەوەی زانستی و چارەسەر بۆ کێشە زانستیە باوەکان، ئەمەش بە پلانێکی زانستی تۆکمە و ورد دەڕێژراو و بەدواداچوونی مامۆستای لێهاتووەکانی قوتابخانەکانی وایز ئەکادیمیەوە جێبەجێ دەکرێت کە بە درێژایی ساڵی خوێندن هاوکار و پاڵپشتی ڕاستەقینەی قوتابیان و خوێندکارانی وایزن. پڕۆژەکان بە پێوەری دیاریکراو و لە لایەن لیژنەی شارەزاو پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە مەراسیمێکی شایستەدا یەکەم و دووەم و سێیەمی ڤیستیڤاڵەکە دیاریدەکرێت و خەڵاتی ڤیستیڤاڵیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

ئامانجی ڤیستیڤاڵی Wise Expo:
• پەرەدان بە توانای زانستی قوتابیان. • هانی کاری هەرەوەزی و پێکەوەیی لە قوتابیاندا زیاد دەکات. • هانی قوتابیان دەدات بۆ دیاریکردنی کێشەکانی جیهانی ڕاستەقینە و پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە. • گەشەپێدانی سەرکردایەتی و کاری پێکەوەیی لە ڕێگەی فێربوونی لەسەر بنەمای پرۆژەکان . • هاندانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بەهێزکردنی بەهرەی زانستی قوتابیان. • پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، بەدواداچوون و کارامەیی پێشکەشکردن.

جۆری پڕۆژەکان:

• پڕۆژە ژینگەییەکان • پڕۆژەی بواری کیمیا • پڕۆژەی زیندەوەرزانی و زانستەکانی ژیان • پڕۆژەی فیزیای و ئەندازیاری • تەکنەلۆژیا و زانستی کۆمپیوتەر