
مامۆستایانی وایز هاوڕێی قوتابیانی خۆیانن.
ساڤیا بەختیار خدر
لەڕێگەی پڕۆژەی من هاوڕێی تۆم
لەوایزدا زۆر بەگرنگیەوە دەڕوانیە ئەم پڕۆژەیە چونکە پێمان وایە دەبێت بەردەوام پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی پەیوەندیەکی زۆر بەهێز و باشبێت و هاوڕێیەتی لەنێوانیاندا هەمیشە کلیلی تێگەیشن دەبێت و بەردەوامی بەپەیوەندیەکی تەندروست دەدات لەنێوان مامۆستایان و قوتابیانماندا مامۆستایانی وایز لەڕوانگەی ئەزموونی خۆیان و یەکێک لە بنەما پەروەردەیەکانی ترمان مامۆستاکانمان لەناو پۆل و لەدەرەوەی پۆلدا هەمیشە هاوڕێی زۆر نزیکی قوتابیەکانمانن و هاوڕێیان. کێشە و خەمی خوێندکار و قوتابیەکان چارەسەر دەکەن، ئەگەر قوتابیەکانمان خەمێکیان هەبێت ئەوا دەبێتە خەمی مامۆستا هاوڕێکانیان تاکو چارەسەرکردنی.