
وایز لە خەمی داهاتووی ڕۆڵەکەتدایە..!
ساڤیا بەختیار خدر
دەپرسیت چؤن ؟
وایزیش پێت دەڵێت لە رێگەی هەڵمەتی ئیدارەکردنی پارە و کەمکردنەوەی خەرجی .
بێگومان یەکێک لە گرفتە باوەکانی سەردەم ئەوەیە کە منداڵان توانای ئیدارەکردنی پارەی هەفتانە یان مانگانەی خۆیان نییە و بە هۆکاری گۆرانکارییەکانی سەردەم و چاولێکەری خەرجییەکانیان زیادی کردووە و ئەمەش جگە لەوەی زۆرجار دەبێتە بارگرانی بۆ دایباب ،کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵەکانیش دەبێت کە ناتوانن داهاتەکەیان بە دروستی بەرێوەببەن و توشی گرفت دەبن . وایز لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ داهاتووی منداڵەکەت کار لەسەر ئەم لایەنەش دەکات لە ماوەی مانگێکدا و بە هەڵمەتێکی پەروەردەیی بۆ سەرجەم قۆناغەکان لە باخچە و قوتابخانە .