
هەڵبژاردنی هاوڕێ
ساڤیا بەختیار خدر
هەڵبژاردنی هاوڕێ !
باوەڕ ئەکەیت وایز لە هەڵبژاردنی هاوڕێشدا یارمەتی قوتابییەکانی خۆی ئەدات!!!
لە باخچە و قوتابخانەکانی وایز دا گرنگی بە هەموو لایەنەکانی قوتابی ئەدرێت تەنانەت هەڵبژاردنی هاوڕێیەکی باشیش.
جا ئێستا ڕەنگە بپرسیت چۆن؟
وایز ئەم کارە لەڕێگەی پێشکەشکردنی هەڵمەتی (هاوڕێی باش هەڵدەبژێرم)ەوە دەکات کە بۆ ماوەی یەک مانگ ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت وە بە ڕێگە و شێوازی جیاواز ئەم پەیامە دەگەیەنێت بە قوتابییەکان وە ئامانج لەم هەڵمەتە ئەوەیە کە تەنانەت لە دەرەوەی وایزیشدا قوتابییەکانمان بتوانن هاوڕێی باش هەڵبژێرن و خۆشیان ببنە هاوڕێیەکی باش و لێبوردە.
کەواتە ئەتوانیین بڵێین ئەم هەڵمەتە دەرخەری ئەوەیە کە وایز لە دەرەوەی قوتابخانەشدا گرنگی بە قوتابییەکانی خۆی ئەدات.