چیرۆک ڕێگا کاریگەر و ئەفسوناویەکەیکەی پەروەردەی منداڵ.

چیرۆک ڕێگا کاریگەر و ئەفسوناویەکەیکەی پەروەردەی منداڵ.

سروشت احمد شاسوار

منداڵ لە سەرەتاکانی تەمەنی پێویستی بە خواردنی شل و نەرم هەیە تا بتوانێت بیخوات و گەدەشی هەزمی بکات.

کاتێکیش منداڵ لەسەرەتای تەمەنی دایە و تازە فێری قسەکردن و گوێگرتن دەبێت پێویستی بە قسەی نەرم و ناسک هەیە تا بتوانێت تێی بگات و توانای بۆ ئەنجامدانی کۆبکاتەوە . لەم تەمەنەدا منداڵ نابێت بێبەش بکرێت لە دنیا ڕەنگا و ڕەنگەکەی چیرۆک .هەڵبژاردنی چیرۆکی باش و گونجاو بۆ منداڵ وەک هەڵبژاردنی خواردن گرنگە. وایز وانەی چیرۆک لە باخچەکانیدا وەک وانەیەکی گرنگ و پڕبایەخ سەیردەکات و بەردەوام بەدوای باشترین چیرۆکەکان دەگەڕێت بۆ منداڵەکانی . هیچ چیرۆکێک نیە لە وایز پێش وتنەوەی بە منداڵەکان نەخوێنرابێتەوە و دڵنیانەبوبێتینەوە لە پەروەردەیی بوون و ئامانجی چیرۆکەکە. لە وایز دنیا جوان و ڕەنگینەکەی منداڵ بە چیرۆک ڕەنگیتر دەکەین