هەڵمەتی پەروەردەیت بیستوە

هەڵمەتی پەروەردەیت بیستوە

سروشت احمد شاسوار

هەڵمەتی پەروەردەیت بیستوە ؟!

وایز ئەمەش دەکات ...

هەر مانگێک هەڵمەتێکی پەروەردەیی ڕادەگەیەنێت . بابەتەکانی ئەم هەڵمەتانە بابەتی گرنگ و پێویستی سەردەمن و باسکردنیان بۆ قوتابیان زەڕوریەتی ئەوانە . تیمی پەروەردەیی لە فەرعەکانی وایز بە شێوازی جیاواز و کرداری ئەم هەڵمەتانە دەگەیەنن بە قوتابیان . هەر ئەوەش نا ! مامۆستایانیش هەماهەنک و هاوکاری ئەم هەڵمەتانەن ، جگە لەوەش زۆربەی جارقوتابیان خۆیان دەربارەی هەڵمەتەکان بۆ هاوڕێکانیان دەدوێن و بەشێوەی کۆنفرانس و سیمینار هەڵمەتەکان پێشکەش بە هاوتەمەن و هاوپۆلەکانی خۆیان دەکەن. لەم هەڵمەتانەدا وایز جەخت لە بابەتەکانی هۆشیاری تاک و دروستی پەیوەندیەکان و بایەخدان بە خێزان و جەستەپارێزی و متمانە و پشت بەخۆ بەستن دەکاتەوە