
وەرشەی چارەسازی
ئامانج
وەرشەیەک بۆ دانانی بیرۆکەی بەسوود و مەیدانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی قوتابی لە قوتابخانەکاندا. بەشی پەروەردەیی وایز و ڕێنمایکارەکانی گرفتی قوتابییەکانیان دەبەنە وەرشەی چارەسازی وایز و بە تیم بیر لە هۆکاری گرفتەکانیان دەکەنەوە و سەرجەم ئەگەرەکانی ئەو گرفتە لەبەرچاو دەگرن . هەر ئەوەش نا ! تەنانەت لەسەر بنەمای هەر هۆکارێک بیر لە چارەسەری گرفتەکەش دەکەنەوە .
ئێمە لە وایز زۆر باش دەزانین چۆن ڕوودانی گرفتێک چەندین هۆکاری لە پشتەوەیە ئاواش چارەسەرکردنەکەی پێویستی بە کاری هەماهەنگی هەیە . ڕێنمایکار و مامۆستا و خێزان ئەو سێ لایەنە سەرەکیەن کە دەتوانن ببنە فریادڕەسی قوتابی و ڕزگاربوونی لە ڕەفتارە نەخوازراوەکەی ، لەم پێناوەشدا لە ناو وەرشەی چارەسازی وایزدا بۆ هەر یەک لەو لایەنانە ڕۆڵ و شێوازی کارکردنی ئەوان ڕووندەکرێتەوە. وەرشەی چارەسازی وایز ، کاری پێکەوەیی ، دەستکەوتی گەورە ، یارمەتیدانێکی کاریگەر