ئێمە هاوکار و پشتیوانی تۆین

ئێمە هاوکار و پشتیوانی تۆین

سروشت احمد شاسوار

ئامانج :

وایز پڕۆژەی ( ئێمە هاوکار و پشتیوانی تۆین ) ی هەیە و تایبەتە بە هاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکی هەژار لە قوتانخانە حکومیەکاندا، پڕۆژەکە هاوبەشە و بەشداربووەکانی بریتین لە ( قوتابیان و مامۆستایان و کۆمپانیای وایز ئەکادیمی) مانگانە بە هەر بڕێک کە ئارەزوومەندبن بەشدار دەبن لە سندوقی پڕۆژەکەدا.

image

ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە مانگانە بە درێژەیی ساڵی خوێندن لە هەر کڵاسێک (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کۆبکرێتەوە بۆ هاوکاریکردنی منداڵێکی بێباوک لە قوتابخانەیەکی حکومی تاکو ئەویش وەک منداڵەکانی ئێمە بتوانێت درێژە بە خوێندن بدات و پارەی خەرجی ڕۆژانە و کرێی پاسی بۆ دابین بکەین. ئەم کارەشمان یەکێکە لە بەرزترین بەها ئینسانیەکان کە دەمانەوێت منداڵەکانی لەسەر پەروەردە بکەین. مرۆڤ گەورە و کاریگەرە کاتێک منداڵەکەی لەسەر بەهای (بەخشین ) و هاوکاریکردنی منداڵی هەژاری بێباوک پەروەردە دەکات. گەورەتریت کاتێک خۆی نمونەیەکی جوان و بەرجەستە بێت بۆ منداڵەکەی لە بەخشین و هاوکاریکردنی کەسانی تردا.