
ناونیشانی پرۆژەکە: ژینگە دۆستانی وایز
ئامانج
لە سۆنگەی بەرپرسیارەتیمانەوە و لە خەمی شارەکەمانەوە بۆ فەراهەم کردنیژینگەیەکی دروست بۆ نەوەکانمان و بە پەروەردە کردنی قوتابیانمان لەسەر ژینگەدۆستی و هاندانیان بۆ پاراستنی سروشت و ژینگە بریارماندا پلانی ئەمساڵمان نەک تەنها لە پێناو خوێندن و پەروەردا بێت بەڵکو پاراستنی ژینگە بکەینە نەریتی هەمیشەی خۆمان و دەستپێشخەربین لە بنیانانی ژینگەی دروست بۆ خۆمان و نەوەکانمان ئامانج: بۆ بەهێزکردنی بەردەوامی ژینگە لە ڕێگەی چاندنی زیاتر لە١٥٠٠ نەمام و ڕووەکی جۆراوجۆر لە ناو بینای قوتابخانەکانی سەر بە کۆمپانیای وایز ئەکادیمی و سەرانسەری شاری سلێمانی. ئامانجی پڕۆژەکە بەشداریکردنی تەواوی کۆمەڵگەی قوتابخانەیە بە قوتابیان، کارمەندان و دایکان و باوکانەوە لە پرۆژەکەدا بۆ پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە و پاراستنی پەیوەندی دروست بە ژینگە.
دید و پەیام
هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی ژینگەی وەک بەهای سەرەکی قوتابخانەکانی وایز ڕادەگەیەنین ، لەڕێگەی بەشداریکردنی ئەم جۆرە چالاکیانەوە و دەستپێشخەردەبین لە بنیاتنانی ژینگەیەکی دروست بۆ خۆمان و نەوەکانمان.
شێواز و میکانیزمی هەنگاو بە هەنگاو
پلاندانان و هەماهەنگی پڕۆژە : پرۆژەکە بە دوو قۆناغ دەست پێ دەکات ( پایز و بەهار ) لە کاتی شیاو بۆ ناشتنی دار و نەمام • تیمێک پێک دێت لە یاریدەدەری چالاکی قوتابخانەکان و سەرپەرشتیاری چالاکی ، مامۆستایان و نوێنەرانی دایکان و باوکان (خۆبەخشانە ) ، لیژنەی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەکە بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە و ئاگاداربوون لە هەنگاوەکان • بودجە بۆ کڕینی نەمام و گوڵ و ئامراز و پێداویستییە پێویستەکانی تر تەرخان دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای وایز ئەکادیمیەوە . • هاوکاری وەرگرتن لە رێکخراوەکانی ژینگەی ناوخۆیی، شارەوانی شار، و شارەزایانی باخەوانی بۆ پاڵپشتی تەکنیکی و ڕێنمایی کردن و هەڵبژاردنی نەمام و ڕووەکان و شوێنی چاندن . • جۆری نەمام و ڕووەکی خۆماڵی هەڵدەبژێردرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ کەش و هەوای ناوچەکە و بارودۆخی خاکی سلێمانی و کەش و هەواکەی . • نەمام و ڕووەکەکان لە مەزرەعە ناوخۆییەکان دەکڕدرێت ، دڵنیا دەبینەوە کە تەندروستن و ئامادەن بۆ چاندن و لە مەوسیمی چاندندان. • نەخشەی ئەو ناوچانە دیاری دەکرێت لە سەرانسەری شار بۆ هەر قوتابخانەیەکمان کە نەمام و ڕووەکەکان تێیدا دەچێنرێت. • ئامادەکاری بۆ خاک دەکرێت و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە خاکەکە بە تەواوی ئامادە کراوە بە خۆراکی گونجاو بۆ جۆری نەمامی هەڵبژێردراو.
بەشداری قوتابیان و دایک و باوکان: بەشداری کردنی قوتابیان و دایباب لەم پرۆژەیەدا زۆر گرنگە ، تاکو بتوانین ئەو پەیام و ئامانجەی کە وایز هەیەتی بگاتە شوێنی مەبەست ، هەر بۆیە کۆبونەوە و دانیشتنی زانیاری لە سەر پرۆژەکە بۆ قوتابیان و دایکان و باوکان ڕێکدەخرێت دەربارەی گرنگی چاندن و چاودێریکردنی نەمام و ژینگەی دروست ... هتد • لیژنەی خۆبەخشی تۆماردەکرێت بۆ دایک و باوکان، قوتابیان و کارمەندان دروست دەکرێت کە دەیانەوێت بەشداری لە چالاکیەکانی چاندندا بکەن. • بەرواری دیاریکراو بۆ چاندن دادەنرێت لەلایەن شارەزایانی باخداری و کشتوکاڵەوە ، هۆکارە وەرزییەکان لەبەرچاو بگرن بۆ هەڵبژاردنی باشترین کات بۆ چاندن. جێبەجێکردنی چاندن
بەشداربووان دابەش دەکرێت بەسەر تیمەکاندا، هەریەکەیان بەرپرسە لە ئەرکی دیاریکراو وەک هەڵکەندن، چاندن، ئاودان ... هتد سەرجەم چاندنەکان لەلایەن کەسانی شارەزاوە سەرپەرشتی دەکرێت (بۆ نمونە، باخەوان و ئەندازیاری کشتوکاڵ) بۆ ڕێنمایی کردنی پرۆسەکە. وێنە و ڤیدیۆی چالاکیەکانی چاندن تۆمار دەکەین بۆ دۆکیۆمێنت کردنی پێشکەوتنەکان و هاوبەشی پێکردنی لەگەڵ کۆمەڵگە. خشتەیەکی دروست بۆ ئاودان دادەنرێت ( گەر پێویست بوو ) ، بەتایبەتی لە چەند مانگی یەکەمی پاش چاندن، بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی درەخت و ڕووەکەکان. بە بەردەوامی چاودێری تەندروستی و گەشەی ڕووەکەکان دەکرێت ، تاکوو هەر کێشەیەک هەبوو بتوانرێت چارەسەر بکرێت. هەڵمەتێک لە ناو قوتابخانەکاندا دەستپێدەکات بۆ پەرەپێدانی کرداری سەوزایی، هاندانی قوتابیان و خێزانەکان بۆ چاندنی درەخت لە ماڵەوە و گەرەکەکانیاندا و وێنە و ڤیدیەمان بۆ بنێرن تاکوو شێری بکەین لە پەیجەکانی قوتابخانە ڕاپۆرتی دروست لەسەر بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە ئامادە دەکرێت ،تێیدا ئاماژە بە وردەکارییەکان دەدرێت لەوانە ژمارەی ئەو درەختانەی چێنراون و دۆخی تەندروستییان. کۆکردنەوەی کاردانەوەی بەشداربووان لە پرۆژەکەدا ، بۆ باشترکردنی چالاکیەکانی چاندنی داهاتوو و سەرکەوتنی درێژخایەن و بەردەوام بوونی پرۆسەکە . تێبینی : باشترین کات بۆ چاندنی درەخت لە سلێمانی لە عێراق لە مانگەکانی ساردتردا بەتایبەتی لە پاییز یان سەرەتای بەهاردا. لەبەر ئەمەیە: پایز (تشرینی یەکەم تا تشرینی دووەم): باشترین کەشوهەوا: پلەی گەرمی ساردترە بەڵام زەوی هێشتا ئەوەندە گەرمە کە هانی گەشەی ڕەگەکان بدات پێش زستان. باران: پاییز زۆرجار بارانبارینی بەردەوام دەهێنێت و پێویستی بە ئاودانی دەستی کەم دەکاتەوە و یارمەتی درەختەکان دەدات بۆ دامەزراندنی ڕەگ. سەرەتای بەهار (ئازار تا نیسان): پلەی گەرمی مامناوەند: چاندن لە سەرەتای بەهاردا ڕێگە بە درەختەکان دەدات پێش هاتنی گەرمی هاوین خۆیان جێگیر بکەن. وەرزی گەشەکردن: ئەو درەختانەی لە بەهاردا دەچێنرێن سوود لە تەواوی وەرزی گەشەکردن وەردەگرن و کاتی زۆریان پێدەبەخشێت بۆ گەشەپێدانی سیستەمێکی ڕەگی بەهێز.
ئەجێندای پرۆژەکە :
ئەیلول :
- بانگەشە و ڕوونکردنەوەی پلانەکە بۆ قوتابیان و دایباب و ستاف
- دروست کردنی لیژنەکان و دیاری کردنی تیمەکان
- زانیاری لەسەر شوێنی چاندن و جۆری دار و نەمام وەربگیرێت
- بودجە ئامادە بکەن و کەرەستەی پێویست بکڕن
- ناونوسینی کەسانی بەشداربوو یاخود خوازیار لە بەشداربوون تشرینی یەکەم:
- دەست بە ئامادەکردنی شوێن بکە لە هەموو قوتابخانەکاندا
- دامەزراندنی سیستەمی تۆمارکردنی خۆبەخش
- بانگێشت کردنی ( شارەوانی و باخەوان بۆ هاوکاری کردن )
- جێبه جێکردنی خولی یه که م چاندن لە باخچەی قوتابخانەکاندا تشرینی دووەم:
- خشتەی ڕۆژانی چاندن بۆ قوتابخانەکان دابنێریت
- پەیوەندی بە بەشداربووانەوە بکرێت و ئامادە بن بۆ چاندن
- چاندن و بەسەوز کردنی سلێمانی دەست پێ بکات بەو پلانەی کە دیاری کراوە .
- دۆکیۆمێنتکردنی پڕۆژەکە هەنگاو بە هەنگاو کانوونی یەکەم تا نیسان:
- به رده وام دەبن له چالاکییه کانی چاندن له سه رتاسه ری شاردا
- چاودێریکردنی بەردەوامی درەخت و ڕووەکی تازە چێنراو
- ڕاپۆرتکردنی ناوەڕاستی پڕۆژە ئایار تا حوزەیران :
- کۆتایی هێنان بە چالاکیەکانی چاندنی سەرتاسەری شار
- ئیڤێنتی سەرکەوتن و ڕێزلێنان بۆ بەشداربووان
- پلاندانان بۆ پرۆژەکانی داهاتووی سەوزکردن