
شێوازی ژیانی بێ پاشماوە
سروشت احمد شاسوار
ئامانج
پاراستنی ژینگە و بڵاو کردنەوەی هۆسیاری لەسەر ئاستی قوتابخانە سەبارەت بە کرمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک لە ژیانی ڕپژانەماندا و بە ئامانجی کەمکردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان و چەسپاندنی بەهای ژینگەدۆستی لە هزر و ڕەفتاری قوتابییەکانماندا .
سوودەکانی شێوازی ژیانی بێ پاشماوە لە قوتابخانە
- کاریگەری ژینگەیی: بڕی پاشەڕۆی نێردراو بۆ شوێنی خۆڵ و خاشاک کەم دەکەینەوە، سەرچاوە ژینگەییەکان دەپارێزین.
- پاشەکەوت کردنی تێچوو: خەرجی کەلوپەلە پلاستیکی و زیانبەخشەکان بۆ ژینگە کەم دەبێتەوە . کەمکردنەوەی رێژەی پاشماوە لە ژینگەدا لە رێگەی دووبارە بەکارهێنانەوە و کەمکردنەوەی بەکارهێنان.
- بەهای پەروەردەیی: بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەپارێزی و چەسپاندنی وەک رەفتارێکی هەمیشەیی لە قوتابیەکانماندا تا نەوەیەک لە کەسانی هۆشیار بە پاراستنی ژینگە پەروەردە بکەین.
- بەشداری کۆمەڵگە: بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکە لە نێوان قوتابیان، کارمەندان، دایکان و باوکان وهۆکارێکە تا کۆمەڵگە ببێت بە بەشێک لە پرۆژەکە و پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی هاوبەش.

-
### میکانیزمی هەنگاو بە هەنگاو
-لیژنەی بێ پاشماوە پێکهێنرا- وە: گروپێک لە مامۆستایان، قوتابیان و بەڕێوبەران سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکەن. - -وۆرکشۆپ و کۆبوونەوەکان: ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینار بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان سەبارەت بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان ؛لەوانە 5 R's:
- Refuse, Reduce, Reuse, Recycle, and Rot (composting).
- -باسکردنی لە پۆلدا: چەمکی کەمکردنەوەی پاشماوە لە وانەکاندا لە ڕێگەی بابەتەکانی وەک زانست و کارامەیی و وانەی ئاین تێکەڵ بکرێت.
- هانی قوتابیان بدەین پلاستیک بەکارهێنان و بڕی پاشماوەی خۆیان بۆ قوتابخانە کەم بکەنەوە بە بەکارهێنانی دەفری تایبەت و بوتڵی ئاو .
- - دەتوانرێت هەڵمەتی دووبارە بەکارهێنانەوە بکەین بە ( کۆکردنەوەی یاری و جل و بەرگی قوتابیان ) بەخشینیان بە ئەو مناڵانەی پێویستیان پێیەتی .
- -وۆرکشۆپی دایک و باوکان: وۆرکشۆپ پێشکەش بە دایکان و باوکان بکرێت سەبارەت بە چۆنیەتی پشتگیری کردن لە کەلکردنەوەی پاشماوە لە ماڵەوە.
- - -فیستیڤاڵی Zero Waste: دروست کردنی کاری هونەری لە بەکار هێنانەوەی کەرەستەکانی قوتابخانە وەک پێشانگای ژینگەپارێزی کە پڕۆژە و بیرۆکەی قوتابیان بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان پیشان بدات.
- - بە بەردەوامی چاودێڕی پاشماوەکانی قوتابخانە بکریت بۆ بەدواداچوونی بەرەوپێشچوون و دیاریکردنی ئەو بوارانەی کە پێویستە باشتر بکرێن.
- میکانیزمی فیدباک: کۆکردنەوەی کاردانەوەی قوتابیان، کارمەندان و دایکان و باوکان بۆ چاککردن و باشترکردنی بەرنامەکە.
- پێزانین : ئەو قوتابی و پۆلانە بناسێنرێن و خەڵات بکرێن کە بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بەدەستهێناوە بەرەو ئامانجەکانی کەمکردنەوەی پاشماوە
- - پێشبڕکێی "نانی نیوەڕۆی بێ پاشماوە" پێشکەش بکە کە تیایدا قوتابیان نانی نیوەڕۆ سەرجەمی تەواو دەکەن بێ پاشماوە .
- - ئاگاداربوون لە بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی ڕۆژانە کاری پێ دەکەین و هەوڵ دان بۆ دووبارە بەکارهێنانیان لە بواری تردا وەک ( هونەری و کاری دەستی )
- - بەکارهێنانی کەل و پەلە قرتاسیەکان ( کاغەز و کانسن و فایل ... هتد ) بەو بڕە و بەو شێوەیەی پێویستە و لە کاتی کۆتای هاتنی پرۆژەیەکدا لە شوێنی شیاو هەڵبگیرێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە .
- - خۆتان لە بەکارهێنانی ئەو شتانە بەدوور بگرن کە بەخێرایی دەبنە پاشماوە، وەک پلاستیک
- - ڕێگای داهێنەرانە بدۆزرێتەوە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی کەلوپەلەکانی ناو قوتابخانە، وەک گۆڕینی کتێبە کۆنەکان بۆ پڕۆژەی هونەری یان بەکارهێنانی کاغەزی زبڵ بۆ تێبینیەکان.
- هەر درێژە پێدەری پرۆژەکەمان بریتییە لە کۆ کردنەوەی یاری و جل و بەرگی بەکارهاتووی باش و تازە ماوە تا بتوانین کۆیان بکەینەوە لە قوتابیان و بیبەخشین بە کەسانی شیاو هەم وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی هەم وەک پارێزگاری لە ژینگە .
**ئەجێندای پرۆژەکە :
**ئەیلول -لیژنەی بێ پاشماوە پێک بهێنرێت
- ئامانج دابنێ و توێژینەوە لەسەر چۆنییەتی کەمکردنەوەی پاشماوە بکرێت
- ئامانجەکە و پرۆژەکە بۆ مامۆستایان و کارمەندان ڕوون بێت
- تشرینی یەکەم تا ئایار
- هەڵمەتی پەروەردەیی بە وۆرکشۆپ و کۆبوونەوە دەست پێبکرێت
- دەست بکرێت بە تێکەڵکردنی بنەماکانی ژینگە پارێزی لە پرۆگرامی بەهاکان.
- ڕێنمایی نانی نیوەڕۆی بێ پاشماوە پێشکەش بکرێت و دەست بە داواداچون بە ژووری نانخواردن بکرێت و پێش برکێی کەمترین پاشماوە ئەنجام بدرێت .
- ڕێکخستنی بەرنامەکە لەسەر بنەمای فیدباک و ئەنجامەکانی وردبینی.
- ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵ ئامادە بکرێت و پلانی ساڵی داهاتوو دابنرێت.
- پێشانگای کاری هونەری بەکارهێنانەوەی کەلوپەلە بەکارهاتوەکان بکرێت
- قوتابیان و پۆلە بەرزەکان بناسنەوە و خەڵاتیان بکەن.
- ئاهەنگ بگێڕن بە سەرکەوتنەکانی دەستپێشخەری بێ پاشماوە.
- پلانی داهاتوو بۆ دەستپێشخەری کەمکردنەوەی پاشماوە و باشترکردنی بەردەوام بێت.