
سروشتی کوردستان
ساڤیا بەختیار خدر
کوردستانم زۆرجوانە پڕ لە کەژ و کوێستانە
بەهاران وەک بەهەشتە پڕ لە گوڵە ئەم دەشتە
کاتی گەشت و سەیرانە نەورۆزی کوردستانە
لە دوای بەهار هاوینە تیشکی خۆری بەتینە
ئاسمان ساماڵ، هەتاوە بە گەرماکەی ناسراوە
پاشان پایز میوانە وەرزی گەڵاڕێزانە
کزەبایە و سەرمایە بارانی لەگەڵدایە
لە زستاندا تەزیوە بەرگی سپی پۆشیوە
بەفر و باران دەبارێ بەلێزمە دیتە خوارێ
کوردستانمان ئاوایە سروشتی بێهاوتایە
خوایە گیان بیپارێزە لای ئێمە زۆر ئازیزە
ئامادەکردنی : لانیا بارام