
ژماردنی زیرەکانە لە باخچەی وایز.
ئەم جۆرە فێربوونە لەڕێگەی دەستلێدان و یارییەوە یارمەتی منداڵ دەدات کە تەنها وەک هێمایەک سەیری ژمارە نەکات، بەڵکو لە بڕی ڕاستەقینەی ژمارەکە تێبگات.
ناسینەوەی ژمارە: کارتێکی گەورە لە بەردەم منداڵەکان دادەنرێت کە ژمارمارەکانی لەسەر نووسراوە بۆ ئەوەی شێوەی ژمارەکە بناسنەوە.
بەستنەوەی ژمارە بە بڕ: منداڵەکان میکانۆی ڕەنگاوڕەنگ بەکاردەهێنن بۆ ژماردن، ئەمەش یارمەتییان دەدات بزانن کە ژمارەکان نوێنەرایەتی چەند دانە میکانۆکان دەکەن.
جیاکردنەوەی ڕەنگ و لێهاتوویی دەست: منداڵەکان ڕەنگێکی تایبەت لە میکانۆکان هەڵدەگرن و بڕی ئەو ژمارەیەی دیاری کراوە لەو ڕەنگەکە هەڵدەگرن بەمەش دەتوانن ڕەنگەکان بناسنەوە.
• ئەم چالاکییە پشت بە هەستی بینین و دەستلێدان دەبەستێت بۆ ئەوەی بیرکاری لە بابەتێکی بیردۆزییەوە ببێتە ئەزموونێکی زیندوو. لێرەدا چۆنیەتی کارکردنی هەستەکان ڕوون کراوەتەوە:
• هەستی بینین: منداڵەکان لە ڕێگەی چاوەکانیانەوە ژمارەکان دەبینن، کە یارمەتییان دەدات شێوەی ژمارەکە لە مێشکیاندا جێگیر بێت.
• هەستی دەستلێدان: بە بەکارهێنانی میکانۆ، منداڵەکان هەست بە قەبارە و کێشی شتەکان دەکەن. ئەم دەستلێدانە وایان لێدەکات باشتر لە چەمکی "بڕ" تێبگەن نەک تەنها وەک ناوێک بیبیستن.
• پەیوەندی نێوان چاو ودەست: کاتێک منداڵەکە هەوڵ دەدات میکانۆکان دانە دانە بیژمێرێت، هەماهەنگی نێوان چاو و دەستەکانی بەهێز دەبێت، کە ئەمە بنچینەیەکی گرنگە بۆ نووسین لە داهاتوودا. • ناسینەوەی ڕەنگەکان: جیاکردنەوەی میکانۆکان لەناو کۆمەڵێک ڕەنگدا، چالاکییەکی هەستییە کە مێشکی منداڵ ڕادێنێت لەسەر وردبینی و جیاکردنەوەی زانیارییەکان.
ئامادەکردنی: ڕوونی سیروان محمد