پاداشت و سزا لە پەروەردەدا: کەی سوودمەندە و کەی زیانبەخشە؟
دایک و باوک و پەروەدەکاران بەردەوام هەوڵدەدەن ڕەفتار و بیرکردنەوەی منداڵەکان باشتر بکەن، ئەم کارەش بە پێدانی ڕێنمایی یاخود ڕێگریکردن لە کارە هەڵەکانیان دەکرێت. بۆ فلتەرکردن و ڕاست کردنەوەی هەڵەکان زۆرجار پەنا بۆ پاداشت و سزا دەبرێت لە پەروەردەدا.
چ کاتێک پاداشت و سزا زیانی دەبێت لە پەروەردەدا؟
-
کاتێک پاداشتی منداڵ بکەین بەبێ ئەوەی هۆشیاری ئەوەی بدەینێ کە هۆکاری ئەم پاداشتە چیە.
-
کاتێک سزایەک جێ بەجێ بکەین لە کاتی خۆی نەبێت یاخود لەسەر ڕەفتارێکی کۆن بێت کە کاتی بەسەردا تێپەڕیوە.
-
کاتێک پاداشتی منداڵ بکەین کە لە جۆری کارەکەی نەبێت. بۆ نمونە بە منداڵ بڵێین: «نمرەی بەرز بەدەست بهێنیت یاریەکی ئەلیکترۆنیت بۆ دەکڕم» — بەم کارە منداڵ فێردەکەین کە بۆ یاریەکە بخوێنێت، نەوەک فێری خوێندن و ڕەفتاری باش ببێت.
چۆن پاداشت و سزا بە شێوەیەکی پەروەردەیی بەکاربهێنین؟
-
پێش ڕوداو ئاگاداری منداڵەکە بکەرەوە — پێش ڕەفتارەکە بە منداڵەکە بڵێین لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە سزا وەردەگرێت، وە بۆی ڕوون بکەیەنەوە کە بۆچی خراپە و سزا دەدرێت.
-
هۆکاری پاداشتەکە دیاری بکە — لەکاتی هاندان بۆ ڕەفتاری باش و پاداشت کردنی، پێویستە هۆکاری پاداشتەکەی بۆ منداڵەکە ڕوون بکرێتەوە.
-
کاتی گونجاو هەڵبژێرە — جێبەجێکردنی پاداشت و سزا لە کاتی خۆیدا بێت و بە هیچ هۆکارێک دوانەخرێت، چونکە کاریگەریەکەی پێچەوانە دەبێتەوە.
