میوە بنەمای تەندروستی  و گەشەی دروستی مناڵان لە باخچەی وایز.

میوە بنەمای تەندروستی و گەشەی دروستی مناڵان لە باخچەی وایز.

ساڤیا بەختیار خدر

لە باخچەی وایز، پەروەردەکردنی مناڵان تەنها بە فێرکردنی وانەکان سنووردار نییە، بەڵکو گرنگی تایبەت بە تەندروستی و گەشە و دڵخۆشیی مناڵان دەدرێت. ئێمە باوەڕمان وایە منداڵێکی تەندروست، یەکێکە لە بنەماکانی فێربوون و سەرکەوتنی داهاتوویان، یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانمان بۆ پشتیوانی لە تەندروستی مناڵان، دابینکردنی خواردنی تەندروست و گونجاوە بۆیان.

بۆیە ڕۆژانە، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ ، میوەی جۆراو جۆر پێشکەش بە مناڵانی باخچە دەکرێت و ئەم کاتە وەک بەشێک لە پرۆگرامی ڕۆژانەی باخچەی وایز دیاری کراوە، بۆ ئەوەی مناڵەکان لە ناو ژینگەیەکی ئارام و دڵخۆشدا خواردنی تەندروست بخۆن. میوەکان سەرچاوەیەکی سروشتیی گرنگن کە پڕن لە ڤیتامین، و وزەی پێویست بۆ لەشی مناڵان. خواردنی میوە یارمەتیدەرە بۆ: ـ پێدانی هێز و وزە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانە. ـ پشتیوانی لە گەشەی سروشتی و دروستی لەشی مناڵان. ـ باشترکردنی بیرکردنەوەو تێگەیشتن و فێربوون ـ پاراستنی تەندروستی و کەمکردنەوەی نەخۆشییەکان.

لە باخچەی وایز، کاتی خواردنی میوە تەنها کاتێک نییە بۆ خواردن، بەڵکو کاتێکی پەروەردەییە. لەو کاتەدا، مناڵەکان فێری زۆر شتی گرنگ دەبن، وەک: ـ پێکەوە دانیشتن و خواردن بە شێوەیەکی ڕێکخراو. ـ ڕێزگرتن لە یەکتری و چاوەڕوانی نۆرە. -ناسینی نیعمەتەکانی سروشت و سپاسگوزاری بۆیان.

ئێمە باوەڕمان وایە فێرکردنی خواردنی تەندروست لە تەمەنی سەرەتاییدا، کاریگەری درێژخایەنی هەیە لەسەر داهاتووی مناڵ، میوەی ڕۆژانە لە باخچەی وایز، تەنها خواردن نییە، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی ژیانێکی تەندروستتر، و هۆشیارتر و داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ منداڵان.

ئامادەکردنی: چۆڤین ڕەحیم عەلی