
وایز و وەرزشی بەیانیان: دەستپێکردنی ڕۆژەکەمان بە خۆشی و بەها
هەموو بەیانییەک لە باخچەی وایز دەستپێدەکات بە وەرزشێکی تایبەتی بەیانیان کە یارمەتی منداڵان دەدات ڕۆژەکەیان بە خۆشی و وزە و بەهای باش دەستپێبکەن.
لەکاتی وەرزشی بەیانیان لەگەڵ منداڵەکان کۆدەبینەوە و گوێ لە گۆرانی باش و شادی بەخشی منداڵانە دەگرین، بەتایبەت ئەو گۆرانییانەی لەلایەن باخچەی وایزەوە بەرهەم هێنراوە. ئەم گۆرانییانە بۆ ئەوەیە تا بەهای باش و ڕێزدار، وشە جوڵە فێرببن.
خوێندکارەکان گۆرانییەکان دەڵێنەوە، بە دڵخۆشییەوە جوڵە لەگەڵ گۆرانییەکان دەکەن و جێژ لە میوزیکەکە دەبینن لەگەڵ مامۆستاکانیان. ئەم ڕۆتینی بەیانییە وایان لێ دەکات چالاک بن و بە پەرۆش بن بۆ دەستپێکردنی ڕۆژی خوێندنیان.
هەروەها جیا لە گۆرانییەکان، دەربارەی بەهاکانی باخچەکەمان بۆ منداڵەکان قسە دەکەین و بە وشەی مانگانە ئاشنایان دەکەین. لە ڕێگایی باسکردن و ڕوونکردنەوەی سادە، خوێندکاران بە جوانی و ئاسانی تێدەگەن. وە هەروەها بەرزکردنەوەی هەستی نیشتیمانی کارێکی گرنگ و دیاری ناو وەرزشی بەیانیانە.
ئەمەیش گرنگە چونکە: دەستپێکردنی ڕۆژەکەمان بە گۆرانی و بەها و بەیەکەوە بوون، ئێمە یارمەتی خوێندکارەکانمان دەدەین نەک تەنیا لە ڕووی ئەکادیمییەوە بەڵکو لەڕێی ڕەوشت و ڕفتارەوە شتی گرنگ فێرببن.
ئامادەکردنی: هێڤی عارف عبدالرحمن