ڕاستگۆیی نموونەی بەها باڵاکان لە وایزدا

ڕاستگۆیی نموونەی بەها باڵاکان لە وایزدا

ساڤیا بەختیار خدر

### ڕاستگۆیی یەکێکە لە بنەڕەتیترین بەها پەروەردەییەکانی وایز کە وەک بناغەیەکی پتەو بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی باوەڕپێکراو و بەرپرسیار لەلای قوتابیان دەخوێنرێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم بەهایە پەروەردەکردنی نەوەیەکە کە ڕاستگۆیی بکاتە بەشێک لە کەسایەتی و ڕەفتاری ڕۆژانەی خۆیان، هەروەها بتوانن متمانە و ڕێزی خەڵکی بەدەست بهێنن لە ڕێگەی دەستپاکی و ڕاستگۆییەوە. ڕاستگۆیی لە وایزدا تەنها بە قسەکردن نیە بەڵکو چەندین لایەنی فراوان لەخۆدەگرێت. لەوانە چیرۆک و وانەی ئەخلاقی دەربارەی گرنگی ڕاستگۆیی و دەرئەنجامەکانی، ستایشکردن و پێزانینی قوتابیانی ڕاستگۆ و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون، دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو کە قوتابیان هەست بە ئازادی بکەن بۆ دانپیانان بە هەڵەکانیان گفتوگۆی کراوە لەگەڵ قوتابیان دەربارەی کاریگەرییەکانی درۆ لەسەر خۆیان و ئەوانی تر و هاوکاری لەگەڵ خێزانەکان بۆ پتەوکردنی ئەم بەهایە لە ماڵەوە بە هەبوونی فۆڕمی تایبەت و چآلاکی کرداەی لە ماڵەوە. ڕاستگۆیی سەرچاوەی سەرکەوتنی ڕاستەقینەیە و وایز پابەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەک کە شانازی بە ڕاستگۆیی و بەها باڵاکانەوە بکات و لە هەموو دۆخێکدا پابەند بێت بە ئەم بەها باڵایە.