
شێوازی فێربون لە وایزدا
ئێمە لە ژینگەی باخچەکەمان شێوازێکی فرە-هەستی بۆ وانەی ئینگلیزی بۆ پیتەکان ئامادە دەکەین. لێرەدا هەستەکانی منداڵەکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی منداڵەکان باشتر پیتەکە و دەنگەکەیان لەبیر بمێنێت.
بۆردی پۆلەکە بەش دەکەین و چالاکییەکانی لەسەر ئامادە دەکەین. تەختە سپییەکە ناوەندی سەرەکی وانەکەیە و چەندین هێمای بینراوی تێدایە بۆ ناساندنی پیتەکە: 1- وشە و وێنەکان: وێنەی ئەو شتانە دانراوە کە بە پیتەکە دەست پێ دەکەن، پیتەکەس ئاماژە پێدەکەیت 2- نموونەیەکی زیندوو لەسەر پیتەکە دروست دەکەیت و هەڵیدەواسیت بە تەختەکەوە. بابەتی کۆلارە : کۆلارەیەکی گەورە کێشراوە کە کلکەکەی چەند "بۆنیە" یان پاپیۆنی پێوەیە، بەشی پشتەوەی بۆنییەکە وێنەی نموونەکانی پیتی k تێدایە بۆ ناسینەوەی پیتەکە بەکاردێت. 3- دۆزینەوەی پیت: لە لای چەپی تەختەکە خشتەیەک دروست دەکەیت کە پیتەکانی لەسەرە و مندالەکە ئەو پیتە دەدۆزێتەوە کە دیاری کراوە بۆ نموونە منداڵەکە دەبێت پیتی "K" لەناو پیتەکانی تری وەک A, B, C, D بدۆزێتەوە و دەوری لێ بدات. 4- ڕاهێنانی نووسین: لە خوارەوە چەند چوارگۆشەیەک هەن بۆ ڕاهێنان لەسەر نووسینی پیتیەکە. 5- چالاکی جەستەی: چالاکیەکی جەستەی ئامادە دەکەیت کە مندالەکان بیکەن و پیت و وشەکە ببینن و ببیستن وەک "تۆپ لێدان بۆ ناو گۆڵ" (شەق لە تۆپ بدە) : بوونی گۆڵە سوورەکە لە ناوەڕاستی پۆلەکە ئاماژەن بۆ چالاکییەکی جەستەیی، یارییەکە: کارتێکی پیتی "K" یان وێنەیەک دەخاتە ناو گۆڵەکە. منداڵەکە پێش ئەوەی تۆپەکە لێ بدات، دەبێت ناوی پیتەکە یان وێنەکە بڵێت 6- پەیوەندی کردار و پیت:پیت و وشەو چالاکییەکە پەیوەندی دار دەکەیت پێکەوە، وشەی (شەق لێدان لە تۆپ) لە زمانی ئینگلیزیدا بە پیتی K دەست پێ دەکات. کاتێک منداڵەکە بە کرداری شەق لە تۆپەکە دەدات، مێشکی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان جووڵەکە و دەنگی پیتەکە دروست دەکات.
بۆچی ئەمە گرنگە؟ ئەمە یارمەتی ئەو منداڵانە دەدات کە بە جووڵە (فێربوونی هەستی و جوڵە) فێر دەبن. لە جیاتی ئەوەی تەنیا سەیری تابلۆکە بکەن.
ئامادەکردنی: ڕوونی سیروان محمد