باخچەکانی وایز و شانۆی بوکەڵە

باخچەکانی وایز و شانۆی بوکەڵە

ساڤیا بەختیار خدر

شانۆی بوکەڵە لە باخچەکانی (وایز) تەنها نواندنێک نییە لەسەر تەختەی شانۆ، بەڵکو پردێکە بۆ گواستنەوەی منداڵ لە جیهانی سادەی خۆیەوە بۆ جیهانی داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. ئێمە لە وایز بڕوامان وایە کە منداڵ کاتێک پێدەکەنێت، باشتر فێر دەبێت، و کاتێکیش لاسایی پاڵەوانەکان دەکاتەوە، کەسایەتییەکی بەهێز بۆ پاشەڕۆژی خۆی بونیاد دەنێت."

شانۆی منداڵ یارمەتی منداڵ دەدات بۆ تێگەیشتن لە ژیان و باری کۆمەڵایەتی ، هەروەها پەرەپێدانی ژیان لەگەڵ کەسانی تردا و هەست کردن بە بڕوابەخۆبوون، پەروەردەی دروست ئەوە نییە کە مێشکی منداڵ پڕ بکەیت لە زانیاری، بەڵکو ئەوەیە کە کلیلی داهێنان بدەیتە دەستی و ڕێگەی بدەیت جیهان بە چاوی خۆی ببینێت. ئەمە سەر باری پڕ کردنەوەی کاتی بەتاڵ و حەساندنەوە گەلێ ئامانجی تری وەک: ١ ڕەخساندنی شانۆ بۆ منداڵ تا هەست و بیری خۆی تێدا دەربڕێت. ٢ سەرپەرشتیکردنی خەیاڵی داهێنەرانەی خۆی. ٣_ ڕەخساندنی هەل لە بواری هەرەوەزی و کۆمەڵایەتی ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ تێگەیشتن لە خۆی و دەوروبەرەکەی.

ئامادەکردنی/ م.سۆزیار طە حمەرشید