بیرکاری یەکێکە لەو وانانەی کە لە قوتابخانەدا دەیخوێنین و گرنگییەکی زۆری هەیە، نەک تەنها بۆ تێپەڕبوون لە تاقیکردنەوەکان، بەڵکو بۆ پەرەپێدانی شێوازی بیرکردنەوە, چارەسەرکردنی کێشەکان و بەکارھێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا. زۆرجار هەندێک لە قوتابیان هەست دەکەن کە بیرکاری قورسە، بەڵام لە ڕاستیدا قورس بوونی زۆرجار پەیوەندی بە شێوازی فێربوون و ڕاھێنانی بەردەوامەوە هەیە، نەک بە خودی وانەکە.
قوتابی چی بکات بۆ ئەوەی لە بیرکاریدا باشتر بێت؟
ڕاھێنانی ڕۆژانە: بیرکاری تەنها بریتی نییە لە خوێندنەوە؛ پێویستە ڕۆژانە بۆماوەی ٢٠ خولەک شیکاری پرسیارەکان بکرێت.
تێگەیشتن لە بنەماکان: پێش چوونە سەر بابەتە قورسەکان، پێویستە بنەما سەرەتاییەکان باش فێرببن.
پرسیارکردن: ئەگەر خاڵێک ڕوون نەبێت، ئەوا قوتابی نابێت بێدەنگ بێت. پرسیارکردن کلیلی تێگەیشتنە.
هەڵەکردن و فێربوون لێی: هەڵە بەشێکە لە فێربوون. گرنگ ئەوەیە هۆکاری هەڵەکە بزانرێت و دووبارە نەکرێتەوە.
ڕێکخستنی کات: دیاریکردنی کاتێکی تایبەت بۆ بیرکاری لە هەموو ڕۆژێکدا یارمەتییەکی زۆرت دەدات.
متمانە بە خۆبوون: زۆرجار ترس لە بیرکاری خۆی دەبێتە بەربەست، بەڵام بە ھەوڵی بەردەوام، هەر قوتابییەک دەتوانێت پێش بکەوێت.
مامۆستا چی بکات بۆ ئاسانکردنی وانەی بیرکاری؟
ئامادەکاری پێش وانە: مامۆستا دەبێت وانەکە باش ئامادە بکات، ئامانجەکانی دیاری بکات و نموونەی گونجاو هەڵبژێرێت.
بەکارهێنانی شێوازی جیاواز: وێنە، چالاکی، یاریی فێرکاری و نموونەی ژیانی ڕاستەقینە وانەکە ئاسانتر دەکەن.
دەستپێکردن لە ئاستی ئاسان: بیرکاری دەبێت لە ئاسانەوە بۆ قورس بچێت تاکو قوتابی بە هەنگاو تێبگات.
دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام: قوتابی دەبێت هەست بکات مافی هەڵەکردنی هەیە و دەتوانێت بە ئازادی پرسیار بکات.
هاندانی بەشداری: بەشداریی قوتابیان لە پۆلەدا تێگەیشتنیان قووڵتر دەکات.
گرنگیدان بە جیاوازیی تاکەکەسی: هەموو قوتابییەک بە هەمان خێرایی فێرنابێت، بۆیە پێویستە مامۆستا جیاوازییەکان لەبەرچاو بگرێت.
چۆن وەک مامۆستا پێش وانەکان خۆم ئامادە بکەم؟
مامۆستای سەرکەوتوو پێش چوونە ناو پۆل دەبێت بابەتەکە بە تەواوی تێبگات، کێشەکە بزانێت، پلانی وانەی ڕوون بێت و ئامرازە گونجاوەکان ئامادە بکات. هەروەها پێویستە بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن دەتوانێت بابەتەکە بە شێوەیەکی سادە و سەرنجڕاکێش بگەیەنێت.
کۆتایی
بیرکاری بە ڕاستی قورس نییە؛ ئەوەی پێویستە بریتییە لە شێوازی دروستی فێربوون، ڕاهێنانانی بەردەوام و هاوکاریی نێوان قوتابی و مامۆستا. کاتێک هەردوو لایەن بە پلانی دروست کار دەکەن، بیرکاری دەبێتە وانەیەکی خۆش و پڕ لە سەرکەوتن.




