لە دوای نۆ مانگی خوێندن دەچم بۆ کارت وەرگرتن
دڵخۆشم کە وا دەرچووم بۆ پۆلی نوێ سەرکەوتووم
سوپاس بۆ بابە و دایە ڕەنجیان نادەم بە بایا
سوپاسێکی بێ پایان بۆ هەموو مامۆستایان
فێریان کردم زانیاری پەروەردەی جوان، هاوکاری
بەڵێن دەدەم هەر وابم قوتابییەکی وریا بم
دڵی کەس نەڕەنجێنم سەرکەوتن بەدەستبێنم




