لەبەر ئەوەی بەشی دڵنیای جۆری ، کە بەشێکی گرنگ و سەرەکی کۆمپانیای وایزە، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەدواداچوون و بەرزکردنەوە ئاستی زانستی قوتابیان و پێشخستنی پڕۆسەی فێرکردن.
سەرپەرشتیارانی دڵنیای جۆری بە دانانی پلانێکی تۆکمە و کاریگەر دڵنیای دەبەخشن لە بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان.ئەو دەسکەوتە زانستییانەی کە ساڵانە قوتابخانەکانی وایز بەدەستی دەهێنن، لە یەکەمی قوتابخانە بنەڕەتیەکانی وایز تا ئامادەیەکانی وایز دەرخەری ئەو هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەی بەشی دڵنیایی جۆرییە، بۆ ئەوەی بتوانن نەوەیەکی زانستخواز و سەرکەوتوو لەسەر ئاستی توانستی قوتابی پێشکەشی کۆمەڵگە بکەن.
هەروەها ، لە چوار چێوەی کار و پرۆژەکانی بەشەکە، خول و سیمیناری زانستی بۆ مامۆستایان دەستەبەردەکات، تا بتوانن نوێترین شێوازی وانەوتنەوەی سەردەم پێشکەش بە قوتابیان بکەن.
دڵنیای جۆری دڵنیای دەدات بە بەخێوکاران و قوتابیان و مامۆستایان بۆ باشترکردنی پرۆسەی فێربوون و فێرکردن لە ناو باخچەو و قوتابخانەکانی وایز.




