هەموومان دەزانین کە خێزان یەکەمین قوتابخانەی منداڵە، بەڵام باخچە و قوتابخانە ئەو ژینگەیەن کە تێیدا منداڵ بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی جیهانی دەرەوە دەبێتەوە. کوالێتی پەروەردە تەنها لە نمرەی بەرزدا کورت نابێتەوە، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نەخشاندنی کەسایەتی منداڵ هەیە.
لە باخچەیەکی منداڵان کە کوالێتییەکی بەرزی هەبێت، منداڵ فێری کارکردنی بە کۆمەڵ و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دەبێت. کاتێک سیستەمی پەروەردە ڕێز لە کەسایەتی و توانای منداڵ دەگرێت، متمانەیەکی زۆری پێ دەبەخشێت کە تا کۆتایی تەمەنی لەگەڵیدا دەمێنێتەوە. هاوکات قوتابخانە تەنها شوێنی فێربوون و لەبەرکردنی زانیاری نییە. کوالێتی زانستی بەو واتایە دێت کە منداڵ فێر بکرێت چۆن بیر بکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتوودا کەسایەتییەکی سەربەخۆ و خاوەن بڕیاری هەبێت. باخچە و قوتابخانە نموونەی بچوککراوەی کۆمەڵگەن. کوالێتی پەروەردەیی لێرەدا دەردەکەوێت کە چۆن منداڵ فێری لێبوردەیی، ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و هاوسەنگی دەکرێت. وەبەرهێنان لە کوالێتی باخچە و قوتابخانەکان، وەبەرهێنانە لە دروستکردنی نەوەیەک کە نەک تەنها زانا بن، بەڵکو مرۆڤی بونیادنەر و خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بن ، وایز ئەو دامەزراوە باشەیە کە ئەم ویستەی دایک و باوک بەدیدەهێنێت.
وایز پێشەنگ لە پەروەردە و فێرکردن




