چالاکی ( وشە هاوواتاکان) بریتییە لە چالاکییەکی زانستی و زمانەوانی کوردی کە تێیدا قوتابیان لە ڕووی زیادبونی وشە بۆ فەرهەنگی زمانەوانی ، فێربوونی وشە کوردیە پەتیەکان و هەروەها، هانی بەرەوپێشچوونی قوتابیان دەدات لە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، توانای بیرەوەری و متمانە بەخۆبوون.
لە (وایز)، ( وشە هاوواتاکان ) وەک چالاکیەکی پەروەردەیی سەرەکی بەهادارە؛ لە ڕێگەیەوە ئامانجە زانستییەکان بۆ قوتابیان مسۆگەردەکرێت. قوتابخانە بە وردی ئامادەکاری و ڕێکخستن بۆ چالاکییەکە دەکات تاکو ئەزموونێکی دادپەروەرانە و سەرنجڕاکێش بۆ هەموو بەشداربووان فەراهەمبکرێت. لە قۆناغی یەکەمی ئەم چالاکییەکە سەرجەم قوتابیان بەژداری دەکەن ، کە لیستێک وشەی دیاریکرا و ئامادەکراو پێشکەش بە قوتابیانیان دەکرێت و کاتیان پێدەدەرێت بۆ خۆ ئامادەکردن . دواتر، قوتابیان تاقیکردنەوە لە وشەکاندا دەکەن تاقیکردنەوەیەکی شایستەگی ئەنجام دەدەن. لە کۆتایدا، سێ بەرزترین نمرە لە هەڵسەنگاندنەکەدا دەچنە قۆناغی داهاتوو. لە قۆناغی دووەمی چالاکییەکە، قوتابیانی سەرکەوتوو ئامادەکاری دەکەن بۆ قۆناغی دووەمی چالاکیەکە ، ئەوەی شایەنی باسە هەر قۆناغێک ژمارەیەک لە وشەی دیاریکراوی پێدەدرێت ؛ واتە ئەو قوتابیانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندندان ژمارەی وشەکانیان کەمترە بەراورد بە قۆناغەکانی سەرووتر . سەرجەم قوتابیانی سەرکەوتوو کاتێکی باش و گونجاویان پێدەدرێت تاکو بتوانن کۆشش بکەن و خۆیان بۆ کۆتا هەنگاوی چالاکییەکە ئامادەبکەن کە برتییە لە لەبەکردن و ناسینەوەی ئەو وشانەی کە هاوواتای یەکترن و وەریانگرتووە. لە کاتێکدا کە قوتابییە ئازیزەکانی (وایز) خەریکی ئامادەکارییە جدییەکانی خۆیانن، ئێمەش بە شێوەیەکی پێکەوەیی ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەین تاکو ستەیجێکی ڕازاوە و زانستییانە بۆ قوتابیان ئامادەبکەین. دوای تێپەڕبوونی چەندین چرکە، کاتژمێر، رۆژ و هەفتە، قوتابییە شییرینەکان ئامادەن و ستەیجە ڕازاوەکەی ئێمەش چاوەڕێیانە. دواجار بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی دادوەری زانستی و چەندین میوانی ئازیزی دیکە چالاکییەکە دەست پێدەکات. لەسەر ستەیجەکە، قوتابیان گوێ لەو وشەیە دەگرن کە دادوەرەکان دەیخوێننەوە و ئەوانیش هاوواتای وشەکە دەڵێن . لە ئەنجامدا، گەر هاتوو ئەو وشەیەی قوتابیەکە دەیڵێت هاوواتای ئەو وشەیەبێت کە دادوەرەکان پێشتر پێشکەشیانکردبوو ئەوا بە درووست هەژمار دەکرێت. ئێمە لە (وایز) هەوڵمانداوە بە شێوەیەکی زۆر نوێگەریانە و نموونەیانە ئەو یاسایانە پەیڕەوبکەین کە یەکسانی فەراهەمدەکات بۆ سەجەم بەژداربووانی چالاکیەکە . ئامانجمانە قوتابییە ئازیزەکانمان ئەو هەلومەرجە تایبەتانەیان بۆ بڕەخسێت کە تێیدا دەتوانن باشترین ئاستی پەروەردەی و زانستی خۆیان بەدەست بێنن.




