# ## ئارۆ و ئارا و دارۆ سێ هاوڕێ بوون لە پۆلی دووەمی سەرەتایی بوون ، ڕۆژانە پێکەوە دەچوونە قوتابخانە و لە ڕۆژە پشووەکانیاندا پێکەوە یارییان دەکرد.
ڕۆژێکی بەهار کە لە نزیک ماڵی خۆیان خەریکی یاریکردن بوون لە ناکاو گوێیان لە دەنگی پشیلەیەک بوو کە زۆر بەهێواشی دەیمیواند. ئارا : بووەستن هاوێیان، گوێتان لەو دەنگەیە؟ هەرسێکیان بەرەو دەنگەگە ڕۆشتن بینیان بێچووە پشیلەیەکی سوور لە پشت دارێکەوە خۆی گرمۆڵەکردووە و بە ڕووخساریدا دیاربوو ئازارێکی زۆری هەیە. ئارۆ: ببینن قاچێکی خوێنی لێدەچۆڕێت ، دەبێت یارمەتی بدەین! دارۆ: باوکم پزیشکی ئاژەڵانە با برۆین ئاگاداری بکەینەوە. منداڵەکان بە خێرای بەرەو ماڵی دارۆ رایانکرد. باوکی دارۆ پشیلەکەی هەڵگرت و بەرەو نۆرینگەکەی بەڕێکەوتن، چارەسەری کرد و برینەکەی پێچا پاشان بەرەو ماڵەوە گەڕانەوە. منداڵەکان پشیلەکەیان زۆرخۆشویست بۆیە ناویاننا پشەسوور، ڕۆژانە سەردانیان دەکرد و خواردنیان بۆ دەبرد. دوای هەفتەیەک پشەسوور چاکبووەوە و بوو بە هاوڕێی منداڵەکان و بەردەوام پێکەوە یارییان دەکرد. . ئارۆ و دارۆ و ئارا بەم کارەیان زۆردڵخۆش بوون بۆیە بڕیاریاندا کە هەرگیز ئازاری ئاژەڵان و باڵندەکان نەدەن.
