سەرکەوتنی پەروەردەیی هەرگیز بە ڕێکەوت نایەتە دی، بەڵکو بەرهەمی پلانێکی ورد، هەنگاوی نەبڕاوە و دیدگایەکی ڕوونە. لە داڕشتنی پلانی پەروەردەیی وایزدا، ئێمە باوەڕمان وایە کە پەروەردە زنجیرەیەکی پێکەوەبەستراوە؛ ئەو تۆوەی لە باخچەی منداڵاندا دەیچێنین، لە قۆناغی بنەڕەتیدا ئاودێری دەکەین و لە قۆناغی ئامادەییدا بەرهەمە زانستی و کەسایەتییەکەی دەدوورینەوە.
هەنگاوی یەکەم لە باخچەکانی وایز بە سیستەمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو دەست پێ دەکات. لێرەدا منداڵ بە پلانێکی داڕێژراو فێری متمانە بەخۆبوون، بەهای کلتوری، و پێکەوەژیان دەبێت. ئەم قۆناغە بناغەی دەروونی بەهێز بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دادەنێت. لە قۆناغی بنەڕەتیدا، پلانەکە قوڵتر بەرەو پەروەردەیی بوون دەڕوات.. قوتابی لەم قۆناغەدا فێر دەبێت چۆن متمانە بەخۆبوونی باشتر بکات، چۆن لە گرووپدا کار بکات، و چۆن بەها ئەخلاقی و کلتورییەکان لە ڕەفتاری ڕۆژانەیدا ڕەنگ بدەنەوە. کاتێک سەیری قوتابییانی قۆناغی ئامادەیی خۆمان دەکەین، بە ڕوونی کاریگەری ئەو پلانە درێژخایەنە دەبینین. ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لە ئامادەیی وایز دەخوێنن، تەنها لە ڕووی زانستییەوە باڵادەست نین، بەڵکو: • خاوەن کەسایەتییەکی سەربەخۆ و متمانەبەخۆن لە بڕیارداندا. • توانایەکی بەرزیان لە پەیوەندیکردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان هەیە. • پابەندن بە ناسنامە و کلتوری خۆیان و لە هەمان کاتدا کراوەن بەرامبەر زانستی سەردەم. دروشمی ئێمە لە وایز (پەروەردەیە لە هەموو کات و شوێنێکدا ). ئێمە تەنها قوتابی بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە ناکەین، بەڵکو مرۆڤی سەرکردە و بونیادنەر بۆ داهاتووی کۆمەڵگە پێدەگەیەنین. ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەش بێ هەبوونی پلانێکی یەکگرتوو لە باخچەوە تا ئامادەیی، نەدەبووە واقیع.




