لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و پەروەردەییە بەردەوامەکانیدا، ئامادەیی وایزی دەروازە پڕۆژەی (باڵوێزانی وایز)ی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. لە ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٦، چوار لە خوێندکارە لێهاتووەکانی خوێنندگەکەمان وەک نوێنەری "باڵوێزانی وایز" سەردانی ئامادەیی کارۆخیان کرد بە مەبەستی گواستنەوەی زانیاری و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان خوێندکاراندا.
باڵوێزانی وایز زنجیرە سیمینارێکی هۆشیارییان پێشکەش بە خوێندکارانی ئامادەیی کارۆخ کرد. سیمینارەکان تیشکیان خستە سەر چەند بابەتێکی هەستیار و گرنگی ڕۆژ. ئەم پڕۆژەیە تەنها گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو هەڵگری کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژییە کە لە کارنامەی خوێندنگەکەمان جێگیر کراوە
پەیامی باڵوێزەکان بۆ هاوڕێکانیان
باڵوێزانی ئێمە لە میانی سیمینارەکانیاندا ئەم پەیامە گرنگانەیان دوپاتکردەوە:
باوەڕتان بە خۆتان هەبێت، چونکە ئێوە توانایەکی زۆرتان هەیە. ڕێگەی سەرکەوتن هەمیشە ئاسان نییە، بەڵام بە هەوڵدان و کۆشش، هیچ شتێک مەحاڵ نییە. سەرکەوتن پەیوەستە بە ئیرادەی خۆتان نەک تەنها ناوی شوێنەکان.
بەرەو داهاتوویەکی گەشتر
ئێمە لە ئامادەیی وایزی دەروازە، شانازی بە باڵوێزەکانمانەوە دەکەین و بڕوامان وایە کە بەیەکەوە بەهێزترین. ئەم سەردانە تەنها سەرەتایەکە بۆ هاوکاری زیاتر و گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیارییەکان لە پێناو بونیادنانی نەوەیەکی هۆشیار و سەرکردە.
پێکەوە بەهێزترین... باڵوێزانی وایز - ٢٠٢٦




