قوتابخانە تەنها شوێنێک نییە بۆ وەرگرتنی زانست و فێربوونی وانە، بەڵکو ژینگەیەکی گرنگە بۆ دروستبوون و گەشەکردنی کەسایەتی قوتابی. لە ناو قوتابخانەدا، قوتابی تەنها فێری بابەتە ئەکادیمییەکان نابێت، بەڵکو فێری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی ترو بڕوابەخۆبوون، و دەربڕینی بیر و زانیارییەکانی خۆشی دەبێت.
یەکێک لە گرنگترین ڕۆڵەکانی قوتابخانە بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوونە. کاتێک قوتابی هەست دەکات توانا و لێهاتوویی خۆی هەیە و دەتوانێت ئەو زانستانەی فێری بووە بە باشی بگەیەنێتە بەرانبەر، ئەوا هەستێکی سەرکەوتن لە ناخیدا دروست دەبێت. ئەم هەستەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر تەندروستی دەروونی و کەسایەتی دەبێت. زانست و کەسایەتی دوو لایەنی جیاواز نین، بەڵکو پەیوەندییەکی پتەویان هەیە. تاکێک کە زانستی باشی هەبێت بەبێ کەسایەتییەکی بەهێز ناتوانێت بە شێوەیەکی تەواو سوود لە زانستەکەی وەربگرێت. هەروەها، کەسایەتییەکی باشیش بەبێ زانست ناتوانێت بەرەوپێشچوونی تەواو بەدەستبهێنێت بۆیە پێویستە ئەم دوو لایەنە هاوشانی یەکتر گەشەی پێبدرێت لە قوتابخانەکانی وایزی، گرنگییەکی زۆر بە هەردوو لایەنی زانست و کەسایەتی دەدرێت. کاری بەردەوام لەسەر بەهێزکردنی بڕوابەخۆبوون و متمانەبەخۆبوونی قوتابیان دەکرێت، کە ئەمە بووەتە هۆکاری کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر قوتابیان و دروستبوونی ناسنامەیەکی تایبەت بۆ قوتابخانەکان. لە کۆتاییدا، دەتوانین بڵێین قوتابخانە بناغەی سەرەکییە بۆ دروستکردنی نەوەیەکی زانا و بەهێز. ئەگەر زانست و کەسایەتی بە هاوسەنگی پەرەپێبدرێن، ئەوا قوتابی دەتوانێت لە داهاتوودا سەرکەوتوو و کاریگەر بێت لە کۆمەڵگا.




