لە جیهانێکی خێرای وەک ئەمڕۆدا کە سنوورەکان خەریکە ون دەبن، پرسی پاراستنی کلتور لە هەموو کاتێک گرنگترە. کلتور تەنها کۆمەڵێک نەریتی کۆن یان جلوبەرگی فۆلکلۆری نییە، بەڵکو ئەو ڕۆحەیە کە نەتەوەیەک زیندوو ڕادەگرێت.
بەجیهانیبون هەموو مرۆڤایەتی بەرەو یەک جۆر ژیان و بیرکردنەوە دەبات. لەم نێوەندەدا، کلتور ئەو مۆرکە تایبەتەیە کە وادەکات ئێمە بناسرێینەوە. پاراستنی زمان، مێژوو و دابونەریتەکان، ڕێگری دەکات لەوەی وەک ژمارەیەکی بێ ناسنامە لەناو جیهاندا بتوێینەوە. هەر کلتورێک کۆکراوەی هەزاران ساڵ ئەزموون، ژیری و چیرۆکی سەرکەوتنی پێشینانە. کاتێک ئێمە کلتور دەپارێزین، لە ڕاستیدا "نەخشەی ڕێگا" بۆ نەوەکانی داهاتوو جێدەهێڵین تا بزانن لە کوێوە هاتوون ، ئەو منداڵ یان گەنجەی کە شارەزای کلتور و ڕەسەنایەتی خۆیەتی، بە متمانەیەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ جیهان دەکات. وایز بەوپەڕی بەرپرسیارێتی کار بۆ پاراستنی کلتوری کوردی دەکات و بە پەروەردە ڕەسەنەکەی ناسراوە ، وایز بۆتە دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن و ڕێزگرتن لە کلتوری کوردی.




