تاقیکردنەوەی زارەکی یەکێکە لە باشترین شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی ئاستی فێربوونی قوتابیان لە قۆناغی بنەڕەتی. لەم جۆرە تاقیکردنەوەیەدا، قوتابی هەلی ئەوەی دەبێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زانیاری و تێگەیشتنی خۆی دەرببڕێت.
ئامانجی سەرەکی لەم تاقیکردنەوەیەدا تەنها بەدواداچوونی زانیارییەکان نییە، بەڵکو پشتگیری لە گەشەی زمان، متمانەبەخۆبوون و تواناى قسەکردنی قوتابیانیش دەکات. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مامۆستا ئاستی تێگەیشتنی هەر قوتابییەک بە وردی بناسێت و ئەو بوارانە دیاری بکات کە پێویستیان بە پشتگیری زیاتر هەیە. لە پۆلەکانی ١، ٢ و ٣، تاقیکردنەوەی زارەکی دەبێت بە شێوەیەکی سادە، گونجاو و هاوڕێیانە ئەنجام بدرێت تاکو قوتابی هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکات. پرسیارەکانیش دەبێت گونجاوبن لەگەڵ ئاستی تەمەن و ئەو بابەتانەی لە وانەکاندا فێری بوون. وایز ئەکادیمی بە باشترین شێواز توانیویەتی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زارەکی ڕێک بخات، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئاست و توانا جیاوازەکانی قوتابیان بگونجێت و هەروەها باری دەروونی و هەستی قوتابیان لەبەرچاو بگرێت. لەم پرۆسەیەدا جەخت لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام، دڵخۆشکەر و هاندان دەکرێتەوە تاکو قوتابیان بتوانن بە ئاسانی و بە متمانەوە وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە. بەهۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوەیەوە، قوتابیان فێری ئەوە دەبن چۆن بیر بکەنەوە، وەڵام بدەنەوە و بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی ڕوون دەرببڕن. بۆیە تاقیکردنەوەی زارەکی بەشێکی گرنگی پرۆسەی فێرکردن و هەڵسەنگاندنە و ڕۆڵێکی کاریگەر هەیە لە پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی و کەسایەتی قوتابیان.




