[لەناو پۆلەکەماندا بڕوامان وایە کە فێربوونی ڕێکخراو خوێندکاری سەرکەوتوو و باوەڕبەخۆبوو دروست دەکات. لەبەرئەوە ئێمە هەموو هەفتەیەک بۆردی سەرنجی هەفتانەمان بە ڕوونی و داڕێژراوی بۆ ڕێنمایکردنی وانەکانمان ئامادە دەکەین.
ئەم بۆردە هەموو ئەو بابەت سەرەکییانەی تیایە کە لە ماوەی هەفتەکەدا دەیخوێنین، وەک: ئینگلیزی، بیرکاری، زانست، بەها و خشتەی ڕۆژانە.
بۆ نموونە، لە وانەی ئینگلیزی پیتی Q دەخوێنین. لێرەدا ئێمە وێنەی پیتەکە بە نموونەوە بەکاردەهێنین، ئەمەیش وا لە خوێندکاران دەکات شێوەی پیتەکە و نموونەکانی پیتەکەیان دایمە لەبەر چاو بێت و لە بیریان بمێنێت.
بە هەمان شێوە بۆ وانەکانی تریش ئەم پیشاندانی بابەتە لەسەر بۆردەکە هاوکارێکی گەورە دەبێت تا بەجوانی بابەتی هەفتەکەمان لەناو هزری خوێندکارانمان بمێنێتەوە و لەبەرچاویان دیاربێت و مێشکیان ڕابێت لەگەڵ نموونەکان.
هەر بابەتێک بە وردی پلانی بۆ دانراوە تا لەگەڵ ئاستی فێربوونی منداڵ بگونجێت. بۆردی سەرنجی هەفتانە یارمەتی خوێندکاران دەدات بزانن چی فێردەبن و هەروەها لە ڕووی دەروونییەوە ئامادەیان دەکات بۆ چالاکییەکانی ڕۆژەکە. بە ڕێکخستنی ئامانجەکانمان بە ڕوونی، پشتگیری منداڵان دەکەین لە پەرەپێدانی تەرکیزێکی باشتر و توانای ئەکادیمی بەهێزتر. ](url)




