کاتێک باس لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەکەین، وشەی "یەکەمبوون" تەنها دروشم نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە. دامەزراوە پەروەردەییەکانی وایز توانیویەتی ئەو پێگەیە بەدەستبهێنێت و ببێتە هەڵبژاردەی یەکەمی خێزانەکان. بەڵام وایز لە چیدا یەکەمە؟
١. پەروەردەی ڕەسەن و ئاستی زانستی لە وایز، ئێمە باوەڕمان وایە کە زانست بەبێ پەروەردە بەهای نییە. یەکەمین خاڵی هێزی ئێمە لە پەروەردە ڕەسەنەکەیەوە دەست پێ دەکات کە نەوەیەکی بەڕەوشت و خاوەن ناسنامە پێدەگەیەنێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەمەشدا، ئاستە زانستییە بەرزەکەی وایز وایکردووە کە قوتابیانمان هەمیشە لە ڕیزبەندی پێشەوەی سەرکەوتنەکاندا بن. متمانەی خێزان و بەڕێزی لە مامەڵەی قوتابیانی وایز بەڵگەی پەروەردەیی بوونی وایزە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پۆلی (٩ ) و یەکەمی ئامادەیی وایز لەسەر ئاستی سەرجەم ئامادەییە ناحکومیەکانی شاری سلێمانی لەساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ بەڵگەی سەرکەوتنی زانستی وایزە. ٢. فراوانی و (١٠ لقی جیاواز) بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک لە خزمەتی ئێوەدا بین، وایز بۆ ١٠ فەرعی فراوان بووە، کە هەموو قۆناغەکان لەخۆ دەگرێت: • دایەنگە: بۆ گرینگیدانی سەرەتایی. • باخچەی منداڵان: ٣ باخچەی مۆدێرن بۆ گەشەی منداڵەکانتان. • قۆناغی بنەڕەتی: ٣ قوتابخانەی بنەڕەتی بە پڕۆگرامێکی سەردەمیانە. • قۆناغی ئامادەیی: ٢ ئامادەیی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەک بەرەو زانکۆ. • قوتابخانەی عەرەبی: بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە زمانەوانییەکان. ٣. ستافی شارەزا و مامۆستای پەروەردەیی بڕبڕەی پشتی وایز، ستافە کارگێڕییە بەهێزەکەی و ئەو مامۆستا پەروەردەییانەیە کە تەنها وانە ناڵێنەوە، بەڵکو ڕێبەر و نموونەی باڵای قوتابیانن. ئەوان بە نوێترین ڕێگەی فێرکردن و بە سۆزێکی باوکانە و دایکانە پڕۆسەی فێربوون بەڕێوە دەبەن. ٤. ژینگەیەکی فێرکاریی و چالاکی جۆراو جۆر لە وایز، بینا و ژینگەی خوێندن بە جۆرێک دیزاین کراوە کە هاوکاری داهێنان بێت. جگە لەمەش، چالاکییە هەمەجۆرەکان (وەرزشی، هونەری، و زانستی) وایکردووە کە قوتابی تەنها لەناو کتێب نەمێنێتەوە، بەڵکو بە کردەیی توانا شاراوەکانی خۆی بدۆزێتەوە. وایز، تەنها شوێنی خوێندن نییە، بەڵکو ماڵی دووەمی هەر قوتابییەکە کە دەیەوێت لە لوتکەدا بێت.




