پەروەردەکردنی منداڵ کارێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەکۆمەڵە کە لە ماڵەوە دەست پێ دەکات و لە قوتابخانەدا گەشە دەکات. هیچ کامیان ناتوانن بە تەنیا ئەرکی پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست بگرنە ئەستۆ، چونکە ئەمانە وەک دوو پارچەی تەواوکاری وان.
کاتێک دایک و باوک و مامۆستا لەسەر بەها بنەڕەتییەکان (وەک ڕاستگۆیی، ڕێزگرتن، و سوپاسگوزاری .....) هاوڕا دەبن، منداڵ تووشی دوودڵی نابێت. یەکدەنگی لە نێوان ماڵ و قوتابخانە وادەکات منداڵ هەست بە سەقامگیری بکات و بزانێت چ ڕەفتارێک دروستە.
قوتابخانە لایەنە زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی منداڵ دەبینێت، لە کاتێکدا خێزان لە نزیکەوە ئاگاداری لایەنە سۆزداری و دەروونییەکانە. گۆڕینەوەی ئەم زانیارییانە یارمەتی هەردوولا دەدات کە لە کێشەکان تێبگەن و بە هاوکاری یەکتر چارەسەریان بکەن پێش ئەوەی گەورە بن. پەروەردە وەک پردێک وایە کە یەکێک لە پایەکانی لە ماڵەوەیە و ئەویتریان لە قوتابخانە؛ تەنها بە بەهێزی هەردوو پایەکە دەتوانین داهاتوویەکی ڕوون بۆ منداڵەکانمان مسۆگەر بکەین. لەم پێناوەدا وایز هەمیشە نزیک لە خێزان بووە و بەردەوام دەرگای کراوە بووە بۆ بینینی خێزان و ساڵانی چەند جارێک کۆبوونەوەی خێزان ساز دەکات بە شێوەی کۆمەڵ یان تاکەکەسی تا بتوانین بەیەکەوە کاری پەروەردەیی و زانستی منداڵەکانمان پڕ بەرهەم بکەین.




