چۆن دەتوانرێت ئەزموونی ناسینی کلتوورە جیاوازەکان لە ڕێگەی چەشتنی خواردن و شیرینییە جۆراوجۆرەکانیانەوە، وەک ئامرازێکی پەروەردەیی کاریگەر لە نێو سیستەمی خوێندندا جێگیر بکرێت؟ یەکێک لە بەربەست و گرفتەکانی نێو سیستەمی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا خۆی دەبینێتەوە لە کۆت و بەندکردنی چالاکی زانستی و پەکخستنی سیستمەی پەروەردە لە جێژ و ئەزموونی کرداری. یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەم گرفتەش بریتییە لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرداری لە قوتابخانە و خوێندنگاکاندا تاکو قوتابیان و خوێندکاران دەرفەتی تاقیکردنەوەی بابەتی جیاوازیان هەبێت. لێرەدا "وایز" وەک نموونەیەک لە پێشەنگی و ڕەخسێنەری هەلی جیاواز باس دەکرێت.
ئێمە لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی "وایز"، بەردەوام هەلی جیاواز بۆ قوتابیان و خوێندکارانمان دەڕەخسێنین تاکو بتوانن لە پاڵ بەرنامە و پڕۆگرامە جێگیرەکاندا چالاکی جۆراو و جۆر ئەنجامبدەن. یەکێک لەو چالاکیانە بریتییە لە "چالاکی خواردنە نێودەوڵەتییەکان". ئامادەیی وایزی ناحکومی بۆ دوو ساڵ بە دوای یەک لە ژینگەیەکی تەواو جیاواز و دوور لە پۆلەکان خاوەندارێتی ئەم چالاکییەکە دەکات. لە یادمان بێت کە مامۆستا بەڕێز و خاوەن ئەزموونەکانمان ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن لە سەرخستنی ئەم چالاکییەدا. خوێندکاران بۆ نێو چەند گرووپێک جیادەکرێنەوە؛ پاشان هەر گرووپێک نوێنەرایەتی کلتوورێک دەکات بە خستەڕوو و ئامادەکردنی خواردن و شیرینییەکەی. هەمەجۆرێتی لە تام و جێژی خواردنەکان، پاڵپشت بە کلتوورە جیاوازەکان، ئامانجی سەرەکیمانە. خوێندکارانمان لە ڕێگەی ئەم چالاکییەوە دەرفەتی ئەزموونکردنی شارستانیەت، فەرهەنگ و دابونەریتی گەلانی جیاوازیان بۆ ڕەخساوە. "وایز" هەمیشە هەوڵی نوێگەری و تاقیکردنەوەی ڕێگای جیاواز دەدات بۆ پەروەردەکردن و درووستکردنی تاکێکی خاوەن ئەزموونی جیاواز. لێرە پەروەردە و زانست تەنها لە نێو پڕۆگرام و بەرنامەکاندا قەتیس نەکراون، بەڵکو تێکەڵە بە ژیانی ڕاستەقینەی قوتابیان و خوێندکارانمان.




